هەشت داتای مەترسیدار لەبارەی پیسبوونی ژینگە و ئایندەی مرۆڤایەتی

مرۆڤ خەریکە زەوی پەکدەخات و دەیکاتە هەسارەیەکی وەها کە بەکەڵکی ژیان نەیەت، ئەوەش بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا، نەمانی فرەچەشنیی ژینگەیی و زیادبوونی پیسبوونی ژینگە، ئەم هەشت داتایەی خوارەوە نیشانیدەدات مرۆڤایەتی لەبەردەم چ مەترسییەکی ژینگەیدایە؛

1- پلەی گەرمیی زەوی 3.5 پلەی دیکەی سیلیزی بەرزتردەبێتەوە بەراورد بە قۆناخی پێش پیشەسازی، لەکاتێکدا هەر ئێستا 1.9 پلە لەو کاتە بەرزتربووەتەوە. بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بە 3.5 پلەی دیکە زۆر لەوە زیاترە کە وڵاتانی جیهان لە رێککەوتنی کەشوهەوای پاریسدا لەسەری رێککەوتبوون.

2- ساڵانە نزیکەی 9 ملیۆن کەس بەهۆی پیسبوونی هەواوە گیان لەدەستدەدەن.

3- ملیۆنێک لەو هەشت ملیۆن جۆرە رووەک و گیانلەبەرەی کە هەن، مەترسیی لەنێوچوونیان لەسەرە.

4- هەموو ساڵێک 400 ملیۆن تۆن کانزای قورس و خڵتەی ژەهراوی و پاشەڕۆی دیکەی پیشەسازی دەکرێنە نێو ئاوەکانی جیهانەوە.

5- تێکچوونی خاک کاریگەریی کردووەتە سەر زیاتر لە سێ ملیار کەس و تەنیا 15%ی خاکی تەڕی زەوی بە گونجاوی ماوەتەوە.

6- لە 60%ی ناوچەکانی ماسیگرتن، رێژەی ماسیگرتن لەوپەڕی بەرزیدایە.

7- زیاتر لە 400 ناوچەی دەریایی کەم ئۆکسجین هەن.

8- پیسبوونی دەریاکان بەهۆی پلاستیکەوە 10 هێندەی ساڵی 1980 زیادیکردووە.

Back to top button