
کورد مۆنیتەر لە سەرچاوەیەکی باڵا لە هەرێمی کوردستانەوە زانیاری دەستکەوتووە، کە پارتی و یەکێتی دوورن لە پێکهێنان حکومەت
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، کە هێشات یەکێتی سورە لەسەر داواکارییەکانی و پارتیش هیچ سازشێکی نەکردووە
بەوەی ئەو سەرچاوەیە، یەکێتی بە پارتی راگەیاندووە، کە کورسییەکانیان لە رووی ژمارەوە ئێستا وەک و یەکە و دەبێت لەسەر ئەوە رێکبکەون سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە کام لایەن بێت.
کورد مۆنیتەر پرسیاری لەو سەرچاوە باڵایە کرد، کە ئایا کەی حکومەتی هەرێم پێکدێت؟ سەرچاوەکە جەختیکردەوە کە ئەمساڵ کابینەی 10ی حکومەتی هەرێم پێکنایەت
کورمۆنیتەر زانیویەتی، دۆخی عێراق و بەتایبەت کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ئایندە گروپە چەکدارەکان، راستەوخۆ پەیوەندی بە دۆخی سیاسی هەرێمەوە هەیە، هەر گۆڕانکارییەک لە دۆخە سیاسییەکە دەکەوێتە دوای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ.





