
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان دەستیلەکارکێشایەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کورد مۆنیتەر-ی ڕاگەیاند، هێشتا مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەند نەکردووە.
بەپێی گوتەی ئەو سەرچاوەیەی قسەی بۆ کورد مۆنیتەر کرد، هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکە بۆ ئەو کێشانە دەگەڕێتەوە کە لەنێوان وەزارەتی دارایی و ئیدارەی سلێمانیدا هەن، بە دیاریکراویش دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری خانووبەرەی میریی سلێمانییە.
وەزیری دارایی گوتوویەتی، “بەبێ بەڵگە ئەو بەڕێوەبەرە دەستگیرکراو و ئەگەر بەڵگەکان سەلمێنران، منیش سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەم.”
وەک سەرچاوەکەی کورد مۆنیتەر گوتی: هێشتا مەسرور بارزانی دەستلەکارکێشانەوەکەی وەزیری دارایی پەسەند نەکردووە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو لەکۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی نێوانیان، باس لەو کێشانە بکرێت.





