
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، دەبێت یەبەشە لە شنگال بمێنێتەوە. ئەگەر ئەمە ڕوونەدات، نە بارزانی و نە عەرەب مافی ژیانیان پێ نادەن.
لە پەیامەکەیدا بۆ کۆمەڵگەی ئێزیدی ئۆجەلان وتویەتی:“سەرەڕای دەستدرێژییەکانی داعش، ژنانی ئێزدی خاوەن هەڵوێستێکی بەهێزن. دەبێت بزانن کولتووری ئێزدی بە تەنها ئازادی بەدەستناهێنێت. من وتوومە و بەتایبەت هۆشدارییم بە دەوڵەتانیش داوە، بە شێوەیەکی گشتیی ئەگەر هێرش بکرێتە سەر ئێزدییەکان، بە چەکداریی ئێزدییەکان دەپارێزین. ئەگەر لەوێ هەموو هەموو شتێکی لە ڕێرەوی خۆشیدا بێت، زیاتر قورسایی دەدەینە ئۆتۆنۆمی ئەوێ و بەرگرییان لێدەکەین. دەبێت دەوڵەتیش لەمە تێبگات”.
دەقی پەیامەکەی ئۆجەلان
“سەرەڕای دەستدرێژییەکانی داعش، ژنانی ئێزدی خاوەن هەڵوێستێکی بەهێزن. دەبێت بزانن کولتووری ئێزدی بە تەنها ئازادی بەدەستناهێنێت. من وتوومە و بەتایبەت هۆشدارییم بە دەوڵەتانیش داوە، بە شێوەیەکی گشتیی ئەگەر هێرش بکرێتە سەر ئێزدییەکان، بە چەکداریی ئێزدییەکان دەپارێزین. ئەگەر لەوێ هەموو هەموو شتێکی لە ڕێرەوی خۆشیدا بێت، زیاتر قورسایی دەدەینە ئۆتۆنۆمی ئەوێ و بەرگرییان لێدەکەین. دەبێت دەوڵەتیش لەمە تێبگات”.
پەیامی من بۆ ئەو ژنە گەنجەش ئەمەیە: ئەو شتانەی بەسەریدا هاتوون، دەبێت بەهێزتری بکەن. دەبێت کەسایەتیی خۆی مەزن بکات. دەبێت زمانی خۆی گشتی بکاتەوە و بیگەیەنێتە ئاستێک کە هێڵەکە بەرەوپێش ببات. ئەگەر کوردی دەزانێت، دەبێت بە شێوازی نووسینیش فێر ببێت و لە ئاستێکی بەربڵاودا بەکاریبهێنێت. دەبێت ئەو شتانەی بەسەریدا هاتوون بنووسێتەوە و بیانکاتە موڵکی مێژوو. هیوادارم لە کاتێکی نزیکدا یەکتر ببینین.
دەبێت یەبەشە لە شنگال بمێنێتەوە. ئەگەر ئەمە ڕوونەدات، نە بارزانی و نە عەرەب مافی ژیانیان پێ نادەن. ئەگەر یەبەشە لەناو سوپای عێراقدا شوێنی خۆی بگرێت، دەبێت لە شوێنی خۆیدا بمێنێتەوە. بڕیاری لەناوبردنیان دراوە. بۆیە بەدڵنیاییەوە دەبێت ئێزدییەکان خاوەنی هێزی پاراستنی جەوهەریی خۆیان بن. گەلی ئێزدی ئێستا لە قۆناغی جینۆسایددا تێدەپەڕێت و ئەم گەلە لەلایەن یاساییەوە ناپارێزرێت.
بەپێی ئەوەی دەگوترێت، لە نێوان یەبەشە و حکومەتی عێراقدا هەندێک دیدار و کۆبوونەوە هەن. سەرباری ئەوەش بەڵگەنامەیەک بۆ ڕێککەوتن ئامادەکراوە. بەڵام ئەمە لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە ئیمزا نەکراوە. دەگوترێت تورکەکان ڕێگری دەکەن. دەبێت تورکیا ئەم ڕێگرییە نەکات، چونکە ئێزدییەکان بەو شێوەیە باسی ناوچەیەکی سەربەخۆ ناکەن، بەڵکوو دیموکراتیی خۆجێییاب دەوێت. لەسەر هەموو ئەمانە لەگەڵ کۆمیتەی باڵادا قسە دەکەین. مەزندە دەکەم کە داواکارییەکانمان بە ئاسانی قبوڵ بکرێن. ئەوەی جیاکاری و لێکترازانی دەوێت پەدەکەیە. ئێمە لە کۆبوونەوەی کۆمیتەکەدا لەسەر ئەم باباتانە قسە دەکەین.
دەبێت وەک مۆدێلی تورکیاش، مۆدێلێک بۆ شنگال پەرەی پێبدرێت. من لەبەر ئەم هۆکارە، ڕێگریی پەکەکەم هەڵگرت و ئیدی لەبەردەم چارەسەرییەکاندا پەکەکە ببووە ئاستەنگ. واتە پەکەکە تەمەنی خۆی تەواو کردبوو و ڕۆڵی خۆی گێڕابوو. سەرەڕای ئەمەش ئەگەر مرۆڤ بەپێی ئەم ڕاستییە جووڵەیەکی ڕاست نەکات، پرۆسەکە ئیفلیج دەبێت. لە ئەنجامدا من بڕیاری کۆتاییهێنان بە پەکەکەم دا و بەرپرسیاری ئەم کارەش منم. ڕەنگە هەندێک کەموکوڕی هەبن، بەڵام ئەم ڕێبازە ڕاستە.
لە شەنگال پاراستنی جەوهەری پێویستە. دەبێت یەبەشە لەناو سوپای عێراقدا شوێنی خۆی بگرێت. بەپێی ئەوەی دەگوترێت عێراق ئەمەی قبوڵ کردووە، ئەگەر ئەمە ڕووبدات باشە. لە پشتی داعشەوە کێ هەیە هێشتا ڕوون نییە. نەتەوەپەرستیی عەرەب بەهێزە، ئەگەر دەرفەت ببینن، گەلی ئێزدی لەناو دەبەن. نەتەوەپەرستیی عەرەب لە کەرکووک تورکمانەکانیشی ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی کردەوە. بۆ ئەوەی ئەم شتانە ڕوونەدەن، دەبێت ئاسایشی خۆجێیی هەبێت. لە عێراقدا ئەم بابەتە نزیکەی بۆ هەموو عەشیرەتێک ڕاستە. دەزگابوونەکەی ناو تورکیا لە عێراقدا نییە؛ بەرگرییەکی وەهاش بۆ تورکمان و ئێزدییەکان پێویستە. دەبێت کێشەکانی ئێزدییەکانیش چارەسەر بکرێن و پێویستە لە نزیکەوە گرنگی بە شنگال بدرێت.”





