
ئابووری وڵاتانی کەنداوی فارس (یان کەنداوی عەرەبی) پشت بە نەوت و گازی سروشتی دەبەستێت. دانیشتوانیان پشت بە ئاوی شیرین دەبەستن. سروشت سەرچاوەی ئاوی سازگار ی سنووردار بۆ نیمچەدوورگەی عەرەبی دابین دەکات. لە ئەنجامدا، هەر شەش وڵاتی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو بە درێژایی کەنارەکانی باشووری کەنداو، زۆر پشت بە وێستگەکانی پاککردنەوەی ئاو دەبەستن کە ئاوی دەریا لە کەنداوی فارس و دەریای عەرەبەوە ڕادەکێشن.
شەڕی ئێران کە لە 28 ی شوبات دەستی پێکردووە، ئەم سیستەمە گرنگانەی ئاو دەخاتە مەترسییەوە. دامەزراوەکانی پاککردنەوەی ئاو لە کوەیت و ئیمارات لە سەرەتای شەڕەکەدا زیانی ناڕاستەوخۆی بەهۆی مووشەک و درۆنەوە پێگەیشتووە. دواتر هێرش کرایە سەر کارگەکانی بەحرەین، هێرشی بە ئەنقەست بۆ سەر ژێرخانی پاککردنەوەی ئاو دەبێتە هۆی زیادبوونی ململانێکان و ئەگەری هەیە، سەرچاوەی ئاوی ملیۆنەها کەس لە ناوچەکەدا بخاتە مەترسییەوە.
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکێکە لە وشکترین ناوچەکانی سەر زەوی. بەدرێژایی نیمچەدوورگەی عەرەبی، یەک ڕووباری هەمیشەیی بوونی نییە. تەنها عومان و یەمەن چەند دەریاچەیەکی سروشتیی بچووکیان هەیە. بۆ وڵاتانی کەنداو (بەحرەین، کوەیت، عومان، قەتەر، ئیمارات و سعودیە)، زۆربەی ئاوی سازگارەکەیان لە تۆڕی ئاوی ژێر زەوییەوە دێت. لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێک لەوانە ڕێژەیەکی زۆرتر لەوەی سروشت بتوانێت پڕی بکاتەوە بەکاردەهێنن. کۆی گشتی سەرچاوەکانی ئاوی سەرزەوی و ژێر زەوی شەش وڵاتی کەنداو پێکەوە دەگاتە 7.21 ملیار مەتر سێجا لە ساڵێکدا، کە کەمترە لە ئاوی ساڵانەی ڕووباری پۆتۆماک کە دانیشتوانەکەی 62 ملیۆن کەسە.
شارەزایانی کەرتی ئاو پێیان وایە: کۆمەڵگەکان ساڵانە پێویستیان بە 1700 مەتر چوارگۆشە ئاوی سازگار هەیە بۆ هەر تاکێک، ئەوەش بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ئاوی دانیشتووانیان. لە خوار ئەو ئاستە، “فشاری ئاو” سەرهەڵدەدات و کێبڕکێ لەسەر سەرچاوەکانی ئاو لەوانەیە کاریگەری لەسەر خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی وڵاتان دەست پێبکات. بەم پێوەرە، وڵاتانی کەنداو “کەمی ئاوی ڕەها”یان هەیە.
بەگوێرەی رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە عومان ساڵانە لە 286 مەتر سێجا سەرچاوەی ئاوی سازگار بۆ هەر تاکێک هەیە. بەحرەین و سعودیە هەریەکەیان تەنها 75 مەتر سێجا بۆ هەر تاکێک لە ساڵێکدا هەیە. قەتەر 20 ملیۆن سێجا بۆ هەر تاکێک لە ساڵێکدا هەیە. لە کاتێکدا ئیمارات و کوەیت تەنها 15 مەتر سێجا و 4 مەتر سێجا وەردەگرن.
بەڵام تەکنەلۆژیا و زەویناسی ڕێگەیەکی جێگرەوەی داوە بە وڵاتانی کەنداو بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ئاوی سازگار. دەوڵەمەندبوونی هایدرۆکاربۆن سەرچاوەی دارایی و وزەی پێویست بۆ ئەم وڵاتانە دابین کردووە بۆ پەرەپێدانی سیستەمی پاککردنەوەی ئاو. لە کاتێکدا یەکەم هەوڵەکانی پاڵاوتنی ئاوی سوێر لە سعودیە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەدەی بیستەم، بەڵام توانای پاککردنەوەی ئاوی کەنداو لە دوای قەیرانی نەوتی حەفتاکان خێراتر بوو. لە ساڵی 1990 تاوەکو 2022، بەرهەمهێنانی ساڵانەی ئاوی شیرین لە سەرتاسەری وڵاتانی کەنداو بە رێژەی 314٪ بەرزبووەتەوە و لە 1.4 ملیار مەتر سێجا بۆ 5.9 ملیار مەتر سێجا بەرزبووەتەوە. شەش وڵاتی کەنداو ئێستا نزیکەی 3401 وێستگەی پاککردنەوەی ئاویان هەیە کە لە سەدا 19ی هەموو دامەزراوەکانی پاککردنەوەی ئاو لە سەرانسەری جیهاندا پێکدەهێنن.
ئەم وێستگانە دەتوانن ڕۆژانە 22.67 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی شیرین بەرهەم بهێنن، ئەو بڕە بەسە بۆ پڕکردنەوەی زیاتر لە 9000 مەلەوانگە بە قەبارەی ئۆڵۆمپیاد کە دەکاتە 33 لەسەدی توانای بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی جیهان.
لاوازییەکی ستراتیجی
بۆ وڵاتانی کەنداو سیستەمی پاککردنەوەی ئاو، ژێرخانێکی گرنگ و پێویست پێکدەهێنن. پاککردنەوەی ئاو لە سەدا 77.3 ی کۆی خواستی ئاو لە قەتەر، لە سەدا 67.5 لە بەحرەین، لە سەدا 52.1 لە ئیمارات، لە سەدا 42.2 لە کوەیت، لە سەدا 31 لە عومان و لە سەدا 18.1 لە سعودیە پڕ دەکاتەوە. وێستگەکانی پاککردنەوەی ئاو گرنگن بۆ دابینکردنی پێداویستی ئاوی خواردنەوە. قەتەر لە سەدا 99 ی ئاوی خواردنەوە لە تۆڕی دامەزراوەکانی پاککردنەوەی ئاو وەردەگرێت و بەحرەین زیاتر لە 90 لە سەدا. بۆ کوەیت، عومان، سعودیە و ئیمارات، ئەم ژمارەیە بە هاوتەریب لە سەدا 90، لە سەدا 86، لە سەدا 70 و لە سەدا 42 بووە.
شارەکانی وەک دەوحە و دوبەی و مەنامە و کوەیت بەبێ پاککردنەوەی ئاو ناتوانن بەردەوام بن. بەتایبەتی قەتەر و بەحرەین پشت بە پاککردنەوەی ئاو دەبەستن بۆ پیشەسازی و زیاتر لە نیوەی بەرهەمهێنانی ئاوی شیرین بۆ کەرتەکانی وەک پترۆکیمیایی و داتا سەنتەرەکان تەرخان دەکەن. زیان یان پچڕان بۆ پاککردنەوەی ئاوی ناوچەکە ژێرخانی ئابووریی بۆ بازرگانی، پیشەسازی دەخاتە مەترسییەوە، تەنانەت ملیۆنەها کەس لە کەنداوی فارس دەخاتە بەردەم مەترسیی.
نیگەرانییەکان پەیوەست بە ئاسایشی سیستەمەکانی پاککردنەوەی ئاوی کەنداو هەر لە سەرەتای شەڕی ئێرانەوە زیاد بوون. لە ڕۆژانی یەکەمی شەڕەکەدا، ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوەدا، کۆمەڵگەی کارەبا و ئاو لە ئیمارات و وێستگەی کارەبا و ئاوی رۆژئاوای لە کوەیت بەهۆی مووشەک یان کەوتنی پاشماوەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان زیانیان پێگەیشتووە. پاشان لە 7 ی ئازاردا، ئێران ئەمەریکا تۆمەتبار کرد بە هێرشکردنە سەر وێستگەیەکی پاککردنەوەی ئاو لە دوورگەی قەشم لە گەرووی هورمز. وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی ئاماژەی بەوەدا، هێرشەکە کاریگەری لەسەر دابینکردنی ئاو بۆ 30 گوند هەبووە و هۆشداری دا “ئەمەریکا ئەم کارەی ئەنجامداوە، نەک ئێران.” ڕۆژی دواتر وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین ڕایگەیاند: فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی یەکێک لە ناوەندەکانی پاککردنەوەی ئاوی ئەو وڵاتەی کردووەتە ئامانج، بەڵام کاریگەری لەسەر سەرچاوەی ئاو نەبووە.
هەرچەندە شەڕی ئێران هێشتا سەرچاوەی ئاوی ناوچەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو نەپچڕاندووە، بەڵام مەترسییەکانی ڕاستەقینەن. وێستگەکانی پاککردنەوەی ئاوی کەنداو کۆمەڵگەی پیشەسازی گەورە و جێگیرن. زۆربەیان بە درێژایی کەنارەکان لە دووری 350 کیلۆمەتر لە کۆماری ئیسلامی، وەک هەر ژێرخانێکی مەدەنی کە ڕووبەڕووی هێرش بووەتەوە، لە تێرمینالەکانی نەوت و گازەوە تا فڕۆکەخانە و هۆتێلەکان لاوازن بەرامبەر مووشەک و درۆنەکانی ئێران. وێستگەکانی پاککردنەوەی ئاو لە بنەڕەتدا ئاسانکارین بۆ گۆڕینی ئاوی دەریا بۆ ئاوی سازگار لە رێگەی چەند قۆناغێکەوە. زیان گەیاندن بە بەشە هەستیارەکانی سیستەمەکە، وەک پەمپەکانی پەستانی بەرز یان باڵەخانەی وێستگەکانی ئاو، لەوانەیە بەرهەمهێنان بەتەواوی بوەستێنێت و چەند هەفتەیەکیش بۆ چاککردنەوەیان بخایەنێت.
بەهەمان شێوە، ژێرخانی پاککردنەوەی ئاوی کەنداو لە چەند ڕوویەکەوە لاوازە، هەر لە دابینکردنی وزە و ئاوی دەریاوە تا تۆڕەکانی دابەشکردن و سیستەمەکانی کارپێکردن. بۆ نموونە پاککردنەوەی ئاو پرۆسەیەکە وزەی زۆر دەبات. بەهۆی ئەم پێداویستییە وزەییەوە، نزیکەی سێ لەسەر چواری وێستگەکانی پاککردنەوەی ئاو لە وڵاتانی کەنداو لەگەڵ دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی ئاو و کارەبا یەکخراون. لە ئەنجامدا، بەرهەمهێنانی ئاوی سازگار لەم وێستگانە نەک تەنها بەهۆی هێرشکردنە سەر یەکەکانی پاککردنەوەی ئاو بەڵکو بۆ سەر وێستگەکانی وزە و هێڵەکانی تۆڕی کارەبا کە دابینیان دەکەن، تێکدەچێت. بڕینی کارەبا ئاو دەبڕێت، ئاوی بەرهەمهێنراوی وێستگەکانی پاککردنەوەی ئاو دەبێت بەسەر بەکاربەراندا دابەش بکرێن. ئێران دەتوانێت هەوڵ بدات سیستەمی ئاوی کەنداو بخاتە مەترسییەوە بە ئامانجگرتنی وێستگەکانی پەمپ و بۆرییەکانی گەیاندنی ئاوی شیرین بۆ بەکارهێنەران.
لە لایەکی ترەوە، وێستگەکانی پاککردنەوەی کەنداو پێویستیان بە دابینکردنی بەردەوامی ئاوی دەریا هەیە. ئێران لەوانەیە هەوڵ بدات سیستەمی ئاوی کەنداو لەکار بخات بە قەدەغەکردن یان پیسکردنی ئاوی سوێر لە کەنداوی فارس. ئەم سیناریۆیە پێشتر ڕوویداوە. لە ساڵی 1991، لە کاتی جەنگی کەنداوی یەکەمدا، هێزەکانی عێراق بە ئەنقەست زۆربەی توانای پاککردنەوەی کوەیتیان وێران کرد و ملیۆنەها بەرمیل نەوتیان فڕێدایە باکووری کەنداوی فارس. دوای ئەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان وڵاتەکەیان کۆنترۆڵکرد، کەمی ئاو دەسەڵاتدارانی کوەیتی ناچار کرد خزمەتگوزاری ئاوی ماڵان بۆ چوار ڕۆژ لە هەفتەیەکدا سنووردار بکەن و پشت بە کەشتی و سەدان تانکەر ببەستن بۆ گەیاندنی ئاو بە دانیشتووان.
لە کۆتاییدا، شیکەرەوەکانی پیشەسازی پێیان وایە وێستگەکانی پاککردنەوەی ئاوی کەنداو ڕووبەڕووی هەڕەشەی ئەلیکترۆنی ئێران دەبنەوە. بۆ نموونە هێرشکەران لەوانەیە دزە بکەن بۆ ناو تۆڕەکانی ئای تی دابینکردنی ئاو یان تەکنەلۆژیای کارپێکردن یان سیستەمی کۆنتڕۆڵی پیشەسازییان بخەنە مەترسییەوە. ئێران چەندین ساڵە چالاکانە ژێرخانی کەرتی ئاو و خزمەتگوزارییەکان و سیستەمەکانی وزەی لە سەرانسەری وڵاتانی کەنداو (هەروەها ئەمەریکا و ئیسرائیل) دەکاتە ئامانج و تاران پێشتر ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی ئەلیکترۆنی توندوتیژی ئەنجامداوە.
لێدانی بە ئەنقەست لە سیستەمە گرنگەکانی پاککردنەوەی ئاوی کەنداو دەبێتە هۆی زیادبوونی شەڕ. ماددەی 54 (2) لە پرۆتۆکۆڵی ساڵی 1977 لە پەیماننامەکانی جنێڤ بە ئاشکرا هێرشکردن یان لەناوبردنی “ئەو شتانەی کە بۆ مانەوەی دانیشتوانی مەدەنی پێویستن، وەک … دامەزراوەکانی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە.” هەروەها بەئامانج گرتنی ئەم ژێرخانە مەدەنیە گرنگانە، بە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتیەکان و تاوانی جەنگ ناودەبات.
لەگەڵ ئەوەشدا ئێران لەوانەیە بگاتە ئەو باوەڕەی کە هەڕەشە لە سەرچاوەکانی ئاوی کەنداو دەتوانێت ستراتیژێکی کاریگەر دابین بکات بۆ یەکگرتنی وڵاتانی کەنداو و بەرەنگاربوونەوەی ئێران، ئەوەش وادەکات نەتوانێت ئەمریکا و ئیسرائیل لە ڕووی سەربازییەوە ببەزێنێت، ئەو دوو وڵاتەش وڵاتانی کەنداو بۆ دەستپێکردنی جەنگ لەگەڵ ئێران ڕابکێشن.
لە جیاتی ئەوە، تاران هەڵمەتێکی “ئاسۆیی” و “ستوونی” دەستپێکردووە. داخستنی گەرووی هورمز، خنکاندنی بازاڕەکانی وزە و پەینی کیمیایی لە جیهاندا، و هاویشتنی مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر ئامانجە نەرمەکان لە کەنداو و وڵاتانی تر، هەموو ئەمانە خزمەت بە فراوانکردنی مەودای جەنگ دەکەن و مەترسییەکانی بەرز دەکەنەوە، تێچووی بەردەوامی شەڕ بۆ حکومەت و ئابووری و خەڵک لە دووری کەنداوی فارسەوە زیاد دەکات. ئامانج سەرکەوتنی سەربازی نییە، بەڵکو کاریگەری ستراتیژییە لە جەنگی داخورانی سیاسیدا, کە ئێران باوەڕی وایە دەتوانێت لە ئەمریکا زیاتر بەرگەی بگرێت. تا ئێستا وڵاتانی کەنداو شەڕکەری ڕاستەوخۆ نەبوون لەم شەڕەدا و هیچ کردەوەیەکی پێچەوانەیان دژی ئێران ئەنجام نەداوە.
ئایا هێرشە بە ئەنقەستەکانی ئێران سەرکەوتوو دەبێت لە زیانگەیاندن بە سەرچاوەی ئاوی کەنداو؟ هێشتا پرسیارێکی کراوەیە. سیستەمی پاککردنەوەی ئاو بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاو بووەتەوە، هەر وڵاتێک دەیان بۆ سەدان دامەزراوەی هەیە. زیانەکانی چەندین دامەزراوە دەتوانرێت بە بەرهەمهێنانی ئەوانی تر قەرەبوو بکرێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، هەر وڵاتێک ژمارەیەک کۆمەڵگەی گەورەی هەیە، کە هەندێکیان خزمەتی یەک ملیۆن کەس یان زیاتر دەکەن. هێرشی سەرکەوتوو بۆ سەر ئەم ناوەندانە لەوانەیە زۆر تێکدەرتر بێت. بەهەمان شێوە، هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر کارگەکان.
هەرچەندە وڵاتانی کەنداو توانای بەرهەمهێنانی ئاوی شیرینکراویان پەرەپێداوە، بەڵام توانای گونجاویان بۆ عەمبارکردن لەکاتی پچڕانی دابینکردنی ئاو دروست نەکردووە. بۆ نموونە ئیمارات لە ساڵی 2017 ستراتیژی ئاسایشی ئاوی 2036ی ئاشکرا کرد بۆ بەرزکردنەوەی کاریگەری ئاو و بەرزکردنەوەی عەمبارکردنی ئاوی نیشتمانی. بەڵام بەدیهێنانی ئامانجی دەستپێشخەرییەکە دابینکردنی ئاوە بۆ کاتە نائاساییەکان، کە ئەگەری هەیە 16-45 ڕۆژ بخایەنێت. سعودیەش عەمباری ستراتیژی دروستکردووە کە یەدەگی ئاوی مامناوەند دابین دەکات. بەڵام بەحرەین و کوەیت و قەتەر توانای عەمبارکردنی پێویستیان نییە بۆ حاڵەتی لەناکاو.
دەرئەنجامی کۆتایی:
هەر هێرشێکی ئێران بۆ سەر سیستەمی پاککردنەوەی ئاوی کەنداو بەندە بە بارودۆخی دیاریکراو. وڵاتانی کەنداو دەیان ساڵیان بەسەر بردووە لە پەرەپێدانی مۆدێلێکی بازرگانی لەسەر بنەمای ناوبانگیان وەک دوورگەی خۆشگوزەرانی و سەقامگیری، تەنانەت لە نێو ئاژاوەی جیۆپۆلەتیکدا. توانای بەردەوامی ئێران بۆ هەڵگیرساندنی قەیرانی ئاو لە سەرانسەری کەنداو ئەم بنەمایە دەخاتە ژێر پرسیارەوە. بە وتەی یەکێک لە شیکەرەوەکان چەکی ڕاستەقینە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان نییە، بەڵکو هەڵوەشاندنەوەی بیمە، گۆڕینی ئاراستەی تانکەر و وەبەرهێنەرە کە دوودڵ دەبێت لەکارکردن لە وڵاتانی کەنداو.
زیاتر لە 40 ساڵ لەمەوبەر، شیکردنەوەیەکی نهێنی سی ئای ئەی کە لە ساڵی 2010 بڵاوکرایەوە، تیشکی خستە سەر لاوازییە ئەمنییەکان بەهۆی پشت بەستنی وڵاتانی کەنداو بە پاککردنەوەی ئاو. ململانێی ئێستا بە توندی نیشانی دەدات کە ئەم پشتبەستنە زیادیکردووە و لاوازییەکان هێشتا ماوە. کاتێک شەڕەکە کۆتایی پێدێت، بۆچوونی کەنداو سەبارەت بە ئاسایشی ئاو و ئاسایشی نەتەوەیی لەوانەیە بگۆڕێت.





