ئەمریکا داوای لە زەیدی کردووە یەک دەروازەی سنوریی لە هەرێمی کوردستان بەڕووی ئێران هەبێت

ئەمریکا داوای لە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، تەنها دوو دەروازەی سنووریی عێراق لەگەڵ ئێران هەبێت، یەکێکیان لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی و ئەوەی دیکەیان لەهەرێمی کوردستان بێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار تایبەت بە کورد مۆنیتەر-ی ڕاگەیاند، عەلی زەیدی لە دواین کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە بە سەرکردەکانی گوتووە، ئەمریکا داوا دەکات تەنها لەڕێگەی دوو دەروازەی سنورییەوە عێراق لەگەڵ ئێران پەیوەندیی هەبێ، سەرجەم دەروازەکانی دیکە دەبێت دابخرێن، ئەو دوو دەروازەیەش کە دەبێ هەبن، یەکێکیان لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی عێراقدایە، ئەوەی دیکە لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە.

وەک ئەو سەرچاوەیەی کورد مۆنیتەر گوتی: سەرکردە شیعەکان لەو کۆبوونەوەیەدا تووشی شۆکبوون، بەڵام بەشێکیان ڕەتیانکردووەتەوە عێراق مل بۆ ئەو داواکارییەی ئەمریکا بدات.

بەگوتەی هەمان سەرچاوە، هادی عامری سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر دژی داخستنی دەروازەی شەیب کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە بڕیاری حکومەتی عێراق داخرا، بەشداریی کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەی نەکردووە.

Back to top button