بە فەرمانی زەیدی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە تورکیا لەڕێگەی تانکەرەوە ڕاگیرا

بەهۆی قووڵبوونەوەی ناکۆکییە داراییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، بەپێی زانیارییەکانی کورد مۆنیتەر عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی تانکەرەوە بۆ تورکیا ڕابگرێت، ئەنقەرەشی ئاگادار کردووەتەوە لە کڕینی نەوتی هەرێم دوور بکەوێتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کورد مۆنیتەر-ی ڕاگەیاند، لە ئێستادا زیاتر لە 300 بارهەڵگر کە لە هەرێمی کوردستانەوە نەوتیان بارکردبوو، لە ئێستادا لەسەر سنوری تورکیا راگیراون.

ئەم بڕیارە لە کاردانەوەی نەگەیشتنی ئەنجامی هەردوولا و نەگەڕانەوەی داهاتی هەرێمە بۆ خەزێنەی حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا، لە کاتێکدا ناکۆکییەکان لەسەر بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت و ڕادەستکردنی داهاتەکان بەردەوامن.

Back to top button