
دوای ئەوەی شەوی شەممە کورد مۆنیتەر ئاشکرایکرد، کە بە فەرمانی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق فرۆشتنی نەوتی قاچاغی هەرێمی کوردستان بە تورکیا ڕاگیراوە، ئەمڕۆ رۆژنامەیەکی ئیماراتی زانیارییەکانی کورد مۆنیتەر-ی پشتڕاستکردەوە.
رۆژنامەی “العین”ی ئیماراتی لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوەکردووە، دۆسیەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە جارێكی تر گەڕاوەتەوە پێشەوەی ناکۆکییە ئابوری و سیاسییەکانی عێراق، ئەوەش دوای ئەو زانیارییانەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشكرای كردووە، كە بە فەرمانی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران، هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی هەرێمەوە رابگیرێت، داواشی لە توركیا كردووە کڕینی ئەو نەوتە رابگرێت.
ڕۆژنامەکە لە زاری ئەو سەرچاوە ئاگادارەوە ئاماژەی بەوەداوە، لە ئێستادا سەدان تانكەری نەوتهەڵگر لە سنوری تورکیا راگیراون، هاوكات بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمان داوای وردبینیکردن لە قەبارەی هەناردەکردن و چاودێری و شەفافیەتێکی زیاتریان کردووە.





