
بڕیارە لەکۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی لوتکە لە بەغدا، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چوار خاڵ بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا ببەنە کۆبونەوەکە، کە بڕیارە مەسرور بارزانی بە نوێنەرایەتی پارتی و بافڵ تاڵەبانی بە نوێنەرایەتی یەکێتی لە کۆبونەوەکەدا بەشداربن.
چوار خاڵ ئامادەکراوە کە ناوەڕۆکەکەی بەمشێوەیە:
یەکەم: بەڕێوەبردنی کێڵگە نەوتیەکانی دەکەوێتە ماددەی 140 بە هاوبەشی لەنێوان هەولێر و بەغدا بەڕێوەببرێت.
دووەم: ئامادەن دەروازە نافەرمییەکان دابخرێن تا ئەو کاتەی بەغدا بە فەرمی دەیانناسێنێت.
سێیەم: بەهەموو شێوەیەک هەرێمی کوردستان هاتنی سوپا بۆ سنورەکانی هەرێمی کوردستان ڕەتدەکاتەوە، بەڵام لەجیاتی سوپا پاسەوانی سنور زیاد بکرێت بە تەکنەلۆژیای نوێوە.
چوارەم: زیادکردنی بڕی نەوتی هەرێمی کوردستان، ئەویش لەڕێگەی زیادکردنی بەرهەمهێنان بۆ هەناردەکردن، بەمەرجێک 50 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بکرێتە 120 هەزار بەرمیل نەوت.





