
توێژینەوەیەک گۆڕانی ڕەنگی باڵندەکان لە پرۆسەیەکی درێژخایەن باسدەکات، کە لە دەرئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا دروستبووە و تویژەران و مامۆستایانی زانکۆ بەشدارییان لە توێژینەوەکەدا کردووە بۆ دەستنیشانکردنی گۆڕانی ڕەنگی پەڕ و مووی باڵندەکان.
کارەکانی ئەنجامدانی توێژینەوەکە ماوەی 15 ساڵی پێچووە ( لە ساڵی 2005- 2019) لە ڕێگەی هاوبەشی نێوان زانایانی UPV/EHU و سەنتەری ئیکۆلۆژی فۆنکشننێل و ئێڤۆلۆتیڤ لە مۆنپیلیە ئەنجامدراوە، سەرنجەکە لەسەر دوو باڵندە لە باشووری فەرەنسا بووە، کە یەکێکیان دەکەوێتە پەراوێزی مۆنپیلیە و ئەوی دیکەیان لە باکووری ڕۆژئاوای دوورگەی کۆرسیکا.
لە نێوان ئەو ساڵانەدا، هەموو ساڵێک جۆرێکی تایبەتی باڵندەی ڕەنگ شین دەگیران، کە باڵندەیەکی بچووکی پاسێرینە و بە ئاسانی دەناسرێتەوە بەهۆی ڕەنگی پەڕەکانی کە شین و زەردە و قەبارەکەی بچووکە، لە ئەنجامدا توێژەرانی ئەو دوو دامەزراوەیە توانیان زیاتر لە پێنج هەزار و 800 تێبینی لەسەر ڕەنگکردن و تایبەتمەندییەکانی دیکەی ئەو باڵندەیە کۆبکەنەوە.
ئەو باڵندە بچووکە خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندییە بە سەرنجڕاکێشی ڕەنگەکانی دەناسرێتەوە: لووتێکی شین و سنگێکی زەردی هەیە، ئەو ئەنجامانەی لە توێژینەوەکەدا بەدەست هاتوون دەریدەخەن کە هەردوو ڕەنگی شین و زەردەکەی نێوان ساڵانی 2005 بۆ 2019 کەمبوونەتەوە.
ئاماژەیەکی نەرێنی لە ڕووی ڕووناکی و چڕی ڕەنگی پەڕەکان لە هەردوو ڕەگەزەکەدا و لە ناوچە جیاوازەکان بەدیکراوە، هەرچەندە لە کۆرسیکا ئەم گۆڕانکارییە زیاتر پەیوەندی بە کەشوهەواوە هەیە، پێدەچێت گۆڕانی ڕەنگی پەڕەکان لە ئەنجامی تێکەڵبوونی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی و دابەزینی بارانبارین بێت، بۆیە گۆڕانی کەشوهەوا دەبێتە هۆکاری ئەگەری ڕوودانی ئەم جیاوازییە.





