کۆچی نایاسایی بۆ بەریتانیا زۆر لەوە مەترسیدارترە کە خەڵک بیری لێدەکەنەوە

کۆچی نایاسایی بۆ بەریتانیا زۆر لەوە مەترسیدارترە کە خەڵک بیری لێدەکەنەوە. قاچاخچییەکان سەلامەتی تۆیان بەلاوە گرنگ نییە، تەنها پارەکەی تۆیان بەلاوە گرنگە. خەڵکێکی زۆر، بە منداڵیشەوە، بە سەختی بریندار بوون یان مردوون لە هەوڵی کۆچکردن بۆ بەریتانیا بە بەلەمی بچووک یان لۆری. نابێت چیتر لەم ڕێگایەدا کەس بمرێت، ئەمانە تەنها هەندێک لەو مەترسیانەن کە لەوانەیە ڕووبەڕوویان ببیتەوە.

 

1 2026, 03_03_38 PM

مەترسییەکانی هەوڵی پەڕینەوە لە دەریا بۆ بەریتانیا بە بەلەمی بچووک بریتییە لە:

بەلەمی قەرەباڵغ ومەترسیدار – قاچاخچیان بەزۆرەملی زۆرترین خەڵک لەناو بەلەمەکان دەتەپێنن
بەر بەلەمی گەورەتر دەکەون چونکە دەریای نێوان ئینگلتەرا و فەڕەنسە قەرەباڵغترین شوێنی کەشتییە لە جیهاندا
لەوانەیە لەپڕ بارودۆخی دەریا بگۆڕێت و وا بکات بەلەمەکان وەرگەڕێن یان نقوم بن
کەوتنە ناو دەریا، کە ئەگەر ئەمە ڕوو بدات لەوانەیە لە ماوەی چەند دەقەیەک بخنکێی لەبەرئەوەی ئاوەکە زۆر ساردە.

مەترسیی سەفەر بە لۆری

ئەگەر هەوڵ بدەیت بەسەر ئۆتۆمۆبیلێکی جوڵاودا سەربکەویت، لەوانەیە ژێری بکەویت، بە سەختی بریندا بیت یان بکوژرێیت
لەوانەیە ڕەق بیتەوە لە سەرما ئەگەر قاچاخچی ناچارت بکات بچیتە ناو لۆرییەکی ساردکەرەوە
دەخنکێی ئەگەر بڕۆیە ناو کۆنتینەر یان لۆری سەرداخراوەوە
پانبوونەوە بە هۆی ئەو شتانەی بەسەرت دادەکەون

26, 03_03_38 PM copy
26, 03_03_38 PM copy

بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا بەیەکەوە کاردەکەن بۆ ڕێگەگرتن لە هاتنە ناوەوەی خەڵک بۆ بەریتانیا بە قاچاخ، بۆیە ئەگەری دەستگیکردنیان زۆرە. لەوانەیە ئەم مەترسیانەت لەبەردەم بێت:

بەرلەوەی بتنێرنەوە بۆ وڵاتەکەی خۆت ڕەوانەی بنکەیەکی دەستبەسەرکردن بکرێی
تۆماری تاوانت دەبێت، لەبەرئەوەی هاتنی بەقاچاخ بۆ بەریتانیا تاوانە
مەترسی بوون بە قوربانی کۆیلایەتی مۆدێڕن

مەترسی بوون بە قوربانی کۆیلایەتی مۆدێڕن

Back to top button