
رێکخراوی (ئێس ئۆ ئێس هیومانیتی) ئەڵمانی نا حکومیی ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا دەستیان بەسەر کەشتییەکی ڕزگارکردندا گرت و ماوەی 60 ڕۆژ ڕێگەی جووڵەی پێنادرێت، لەگەڵ سەپاندنی پێبژاردندا.
بڕیارەکەی دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی 33 کەس سەر بە کەشتی (هیومانیتی 1) لەلایەن ئەوانەوە ڕزگارکراوە، هەر بۆیە ڕووبەڕووی تۆمەتی پەیوەندی نەکردن بە ناوەندێکی هەماهەنگی فریاگوزاری لیبیا دراوەتە پاڵیان.
لە ماوەی سێ مانگدا ئەمە دووەمجارە کەشتییەکە رادەگیرێت، ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر کەشتیی سی-واتچ 5 ڕاگیرابوو.
ڤیڤیانا دی بارتۆلۆ، ڕێکخەری گەڕان و ڕزگارکردن لە ڕێکخراوی هیومانیتی 1، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: تیمەکەمان بەپێی یاسای نێودەوڵەتیی دەریایی سەرجەم ناوەندە پەیوەندیدارەکانی هەماهەنگی ڕزگارکردنیان ئاگادارکردەوە، بە ئەنقەست خۆمان لە پەیوەندیکردن بە لایەنە لیبیاییەکان بەدوور گرت، چونکە ناتوانرێت بە گەڕان و ڕزگارکردنی شەرعی هەژمار بکرێن و بەرپرسیارن لە پێشێلکارییە جدییەکانی مافەکانی مرۆڤ.
ڕزگارکردن یان ڕێگریکردن؟
بڕیارەکەی ئیتاڵیا دوای ماوەیەکی کەم لە پێشکەشکردنی پڕۆژە یاسایەک دێت، کە حکومەتی ئیتاڵیا ڕێگە بە هاتنە ناوەوەی کەشتییە فریاگوزاریەکان دەدات لە ئاوەکانی خاکی ئیتاڵیا ئەگەر دەسەڵاتداران “مەترسی ئەمنی” دەستنیشان بکەن. ڕێکخراوە ناحکومییەکان ئەمەیان بە “گەمارۆی دەریایی” بۆ سەر ئۆپەراسیۆنەکانیان ناوبردووە.
ڕێکخراوەکان ترسیان هەیە کە پەکخستنی ئەرکەکانی دوو گەورەترین کەشتی فریاگوزاری لە دەریای ناوەڕاستدا، کۆچبەران بەرەوڕووی مەترسی زیاتر بکاتەوە، کاتێک لەلایەن پاسەوانی کەناراوەکانی لیبیا ڕێگرییان لێدەکرێت یان لە ئەگەری کەشوهەوای سەختدا.
لە مانگی یەکدا زیاتر لە 450 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست لە ئەنجامی زریانی هاری گیانیان لەدەستدا, ئەم ژمارەیە زیاتر لە سێ هێندەی ژمارەی گیانلەدەستدانە لە هەمان ماوەی ساڵی 2025دا، ئەوەش بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ. بەڵام ڕێکخراوە سەربەخۆکان مەزەندە دەکەن کە ژمارەی مردنی بێ بەڵگەنامە، لە هەزار کەس زیاترە.





