وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئەردۆغان بە پڵنگی کاغەزیی ناودەبات

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە سەکۆی ئێکس، سەرۆک کۆماری تورکیا بە “پڵنگێکی کاغەزیی” ناودەبات.

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکرد، ئەردۆغان سەلماندی کە پڵنگێکی کاغەزییە دوای ئەوەی کاردانەوەی نەبوو بەرامبەر بەهەڵدانی مووشەکەکانی ئێران بۆ سەر خاکی تورکیا، لەبری ئەوە پەنا بۆ دژە جوولەکەگەرایی و دادگاییکردنی گاڵتەجاڕانە لەتورکیا لە دژی سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی ئیسرائیل دەبات.

وەزیرەکەی ئیسرائیل بەگاڵتەجاڕیەوە دەڵێت “چ شتێکی بێمانای گەورەیە. ئەندامێکی ئیخوان موسلیمین کە کوردەکانی کۆمەڵکوژ کرد، ئیسرائیل – کە بەرگری لە خۆی دەکات لە دژی حەماسی هاوپەیمانی – بەجینۆساید تۆمەتبار دەکات “.

پەرەسەندنی ڕووبەڕووبوونەوە زارەکییەکانی نێوان بەرپرسانی ئیسرائیل و تورکیا لەدوای ڕاگەیاندنی هەوڵێکی داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ دێت کە ئامادەکاری دەکات بۆ دادگاییکردنی 35 کاربەدەستی ئیسرائیلی، لەوانە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری، ئیتامار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی نیشتمانی، بەهۆی ڕێگریکردن لە”کەشتیی ئازادی” لەدەریای ناوەراست، کە هەوڵیدا دەدا یارمەتی مرۆیی بگەیەنێتە غەززە.

 

Back to top button