
ماڵپەڕی (ئەکسیۆس)ی ئەمریکی ئاشکرای کرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، تاوتوێی دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران دەکات؛ ئەگەر بێت و گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا هەڵوێستی ئێران بۆ ڕێککەوتن نەگۆڕێت.
ماڵپەڕەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئیدارەی ترەمپ تاوتوێی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەکات.
هاوکات باسی لەوەشكردووە، ترەمپ دەیەوێت کۆتایی بە هەژموونی ئێران لە گەرووی هورمز بهێنێت، بە ڕێگریکردن لە ئێران لە بەکارهێنانی ئەو گەرووە وەک کارتێکی فشار لە دانوستانەکاندا.
ماڵپەڕەکە باسی لەوەشكردووە نێوەندگیرەکان بەردەوام دەبن لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ واشنتن و تاران، بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەی لە نێوان هەردوولادا هەن بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتن.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشكردووە، ئەو ئامانجانەی کە ئەگەر هەیە ئەمریکا لە ئێران بیانپێکێت؛ بریتین لە ژێرخانی ئەو وڵاتە کە پێشتریش چەندین جار هەڕەشەی لێدانیان لێ کرابوو.





