قەیس خەزعەلی پشت لە سودانی دەکات

 

لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، عەسائیبی ئەهلی حەق بە سەرۆکایەتی قەیس خەزعەلی، پشتیوانیی لە باسم بەدری دەکات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەکاتێکدا پێشتر پشتیوانیی لە سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق دەکرد.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی لە بەغداوە بە کورد مۆنیتەر-ی ڕاگەیاند، ئێستا باسم بەدری لەکۆی 12 سەرکردەی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە، پشتیوانیی 8 سەرکردەی هەیە کە ئەوانیش:
هادی عامری – ڕێکخراوی بەدر، ئەبو ئالای وەلائی- کەتائیبی سەید شوهەدا، نوری مالکی – سەرۆکی دەوڵەتی یاسا، موحسن مەندەلاوی – هاوپەیمانی ئەساس، همام حمودی – سەرۆکی هاوپەیمانی ئەبشر یا عێراق، عامر فائز – هاوپەیمانی تەسمیم، حزبی فەزیڵە و قەیس خەزعەلی لە عەسائیبی ئەهلی حەق.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، گۆڕانی هەڵوێستی قەیس خەزعەلی چاوەڕوان نەکراو بووە، چونکە پێشتر پشتیوانیی لە محەمەد شیاع سودانی دەکرد بۆ وەرگرتنی ویلایەتی دووەمی سەرۆکایەتی حکومەتی عێراق.

چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە کۆببێتەوە و کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق یەکلایی بکاتەوە.

 

 

 

 

 

 

Back to top button