
- ترەمپ هاوشێوەی نوری مالکی، کاندیدبوونی سودانی ڕەتکردوەتەوە
- لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە پشتیوانیکردنی سودانی ساردبوونەتەوە
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کورد مۆنیتەر-ی گوت: “کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، پەیامێکی بە سەرکردە شیعەکان داوە و گوتویەتی، ئیدارەی ئەمریکا دژی کاندیدکردنەوەی محەمەد شیاع سودانیە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، ئەگەر بێتوو ناوبراو کاندید بکرێتەوە، ئەوا هاوشێوەی نوری مالیکی، دۆناڵد ترەمپ بە تویتێک دژی کاندیدکردنەکەی دەوەستێتەوە”.
ئەو سەرچاوەیەک بە کورد مۆنیتەر-ی راگەیاند، ئێستا لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی تەنیا یەک کەس پشتیوانیی لە سودانی دەکات، هاوکات لەکۆی 12 سەرکردەی چوارچێوەکە، 10 سەرکردەیان لەگەڵ ئەوەدان باسم بەدری، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق ڕابسپێردرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی عەممار حەکیم کۆدەبێتەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار لە دیاریکردنی ناوی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو دەدرێت.





