نیوەی زیاتری پەرلەمانتارەکانی سودانی هەڕەشەی دەستلەکاركێشانەوە دەکەن

 

نزیکەی 30 پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی بنیاتنان و گەشەپێدان کە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکایەتی دەکات، هەڕەشەی هەڵوێست وەرگرتن و جیابوونەوە لەو هاوپەیمانێتیە دەکەن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بە‌غداوە بە کورد مۆنیتەر-ی ڕاگەیاند، 30 پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکەی سودانی هۆشدارییان داوەتە سەرۆک وەزیران ئەگەر بێتوو ئیحسان عەوادی ببێتە کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران، ئەوا لە فراکسیۆنی بنیاتنان و گەشەپێدان جیادەبنەوە.

هاوپەیمانێتیەکەی سودانی لە پەرلەمانی عێراق خاوەنی 46 کورسییە، بەڵام بەشێکە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە کە زۆرینەی هێزە شیعەکاندا لەو چوارچێوەیەدا کۆبوونەتەوە.

ئەو سەرچاوەیەی کورد مۆنیتەر ئاماژەی بەوەشدا، کاتێک نوری مالکی ناوی باسم بەدری بۆ کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران پێشکەشکردووە، سودانیش ناوی ئیحسان عەواد-ی پێشکەشکردووە، بەڵام پەرلەمانتارەکانی سودانی پێیان وایە نابێت ناوبراو کورسییەکەی خۆی بەو ئاسانییە بۆ ئیحسان عەواد چۆڵ بکات.

Back to top button