
وەزارەتی دادی ئەمریکا لە دادگای ناوچەیی ئەمریکا بۆ ناوچەی ناوەڕاستی کالیفۆرنیا، سکاڵایەکی دەستبەسەرداگرتنی مەدەنی تۆمار کرد، بۆ دەستبەسەرداگرتنی کۆشکێک کە دەکەوێتە بێڤەرلی هیڵز لە کالیفۆرنیا. وەك وەزارەتەکە دەڵێت “موڵکەکە بەناوی مەنسور بارزانی”یەوەیە.
وەزارەتی دادی ئەمریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، وا باس دەکرێت کە ئەم کۆشکە کڕدراوە و نۆژەن کراوەتەوە بە نزیکەی 30 ملیۆن دۆلار کە بەمامەڵەیەکی فێڵکردن بووە لە ئاژانسی لۆجستی بەرگری سەر بە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، هەروەها بۆ پێدانی بەرتیل بە بەرپرسێکی هەرێمی کوردستانی و پێشێلکردنی یاساکانی سپیکردنەوەی پارەی ئەمریکا.
وەک لە سکاڵاکەدا هاتووە و وەزارەتی دادی ئەمریکا بڵاویکردوەتەوە لە ساڵی 2016 تا 2020، بەڵێندەرێک بنکە لە ڤێرجینیا و کەسانی دیکە بەشدارییان کردووە لە پلانێکی گەندەڵیدا بۆ بەدەستهێنانی زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلار لە ئاژانسی لۆجیستی ئەمریکا بۆ گەیاندنی سووتەمەنی بە سوپای ئەمریکا لە کاتی ئۆپەراسیۆنی ئەمریکا دژی داعش، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کە دەکەوێتە کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ئاسایشی ناوخۆییان دەپاراست و کۆنترۆڵی چوونەژوورەوەیان بۆ دامەزراوەکە دەکرد، وەک خاڵێکی سەرەکی گەیاندنی سووتەمەنی کاری کردووە کە لەلایەن سوپای ئەمریکاوە لە عێراق و سوریا لە کاتی هەڵمەتەکەدا بەکار دەهێنرا.
سکاڵاکە بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەرپرسانی کۆمپانیا بەڵێندەرەکە ڕێککەوتوون لەسەر پێدانی بەرتیل بە بڕی 0.25 دۆلار بۆ هەر لیترێک بە مەنسور بارزانی، کە بەرپرسێکی باڵای پێشمەرگەیە، لە بەرامبەر دەستڕاگەیشتنی تەنها بۆ گەیاندنی سووتەمەنی فڕۆکە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ سوپای ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان، و سەدان ملیۆن دۆلاریان لەژێر گرێبەستەکانی ئاژانسەکە وەرگرتووە. لە هەمان ماوەدا، ڕێگری لە ڕکابەرەکانی ئەو بەڵێندەرە کراوە کە بگەنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ گەیاندنی سووتەمەنی فڕۆکە.
وەزارەتی دادی ئەمریکا دەڵێت نزیکەی 30 ملیۆن دۆلار لەو پارانە لە هەژمارەکەی بارزانییەوە گواستراوەتەوە بۆ کڕینی کۆشکەکەی بێڤەرلی هیڵز و هەروەها نۆژەنکردنەوە و باشترکردنی خانووەکە لە ساڵی 2019 تا 2022.
لەکۆتایدا وەزارەتی داد دەڵێت ئەم کەیسە لەلایەن نووسینگەی واشنتۆنی ئێف بی ئای خزمەتگوزاری لێکۆڵینەوەی تاوانکاری بەرگری، و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری، لێکۆڵینەوەی تێدا کراوە.





