عەلی زەیدی، کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران کێیە؟

 

لەکۆتایدا چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لەسەر دیاریکردنی ناوی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران ڕێککەوتن، کاندیدەکەش عەلی زەیدی، سەرمایەدار و شارەزای بانکیی عێراقییە.

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکۆتایدا ڕێککەوتن لەسەر کاندیدکردنی عەلی زەیدی وەک کاندیدێکی سازان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق.

زەیدی پەیوەندییەکی بەرفراوانی لەگەڵ تەواوی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا هەیە، جگە لەوەی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ نووسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر هەیە.

کاندیدکردنی زەیدی دوای ئەوە هات کە فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا میوانداری دوو کۆبوونەوەی کردووە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی و نوری مالیکی بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی ئەو پۆستە. کۆبوونەوەی یەکەم دوێنێ ئەنجامدرا و دووەمیشیان نیوەڕۆی ئەمڕۆ بوو، کە تێیاندا بە شێوەیەکی کۆتایی لەسەر ناوی کاندیدەکە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ڕێککەوتن کراوە.

عەلی زەیدی کێیە؟

عەلی فالح کازم زەیدی، لەدایلکبووی پارێزگای زیقارە
– بڕوانامە: بەکالۆریۆس لە یاسا – بەکالۆریۆس لە دارایی و بانک – ماستەر لە دارایی و بانک.
– سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی کارگێڕیی بانکی باشوور (مصرف الجنوب).
– سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی کۆمپانیای نیشتمانیی هۆڵدینگ (ئێستا).
– سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی زانکۆی شەعب.
– سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی پەیمانگای پزیشکیی عەشتار.
– ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی عێراق.

 

Back to top button