
سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە بەر لە ڕاسپاردنی عەلی زەیدی وەک سەرۆک وەزیران بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەتەکەی، بەڵێنامەیەکیان پێ پڕکردووەتەوە.
سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی لە بەغداوە بە کورد مۆنیتەری ڕاگەیاند، بەڵێننامە بە عەلی زەیدی پڕکراوەتەوە کە دوای تەواو بوونی ئەم خولەی سەرۆکایەتی حکومەت، نە لیست بۆ هەڵبژاردن دروست بکات، نە جارێکی دیکە خۆی کاندید بکاتەوە.
هاوکات بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، لە بەڵێننامەکەدا زەیدی بەڵێنی ئەوەشی لێوەرگیراوە کە پشتیوانیی ڕاستەوخۆ و نا ڕاستەوخۆی هیچ لیستێک نەکات لە هەڵبژاردنی داهاتوودا.
وەك ئەو سەرچاوەیە باسیکرد، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە نوێنەرێکی خۆی لەگەڵ عەلی زەیدی دەستنیشانکردووە، بۆئەوەی لەسەرجەم کۆبوونەوەکانی زەیدی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان ئامادەیی هەبێت.





