
پارتی دیموکراتی کوردستان دوو وەزارەت و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق وەردەگرێت، کورد مۆنیتەر لەزاری سەرچاوەیەکی باڵا زانیاریی ئەوەی دەستکەوتووە، هۆشیار زێباری دەبێتە کاندید بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق.
ئەو سەرچاوە باڵایەی کورد مۆنیتەر باسی لەوەکرد، وەزارەتەکانی دەرەوە و ئاوەدانکردنەوە لەگەڵ یەکێک لە جێگرەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران پارتی هۆشیار زێباری کاندید دەکات.
هاوکات ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: بەنگین ڕێکانی لە پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوەدا دەمێنێتەوە”.
سەبارەت بە پۆستەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کورد مۆنیتەر زانیاریی ئەوەی دەستکەوتووە، وەزارەتەکانی داد و ژینگە پشکی یەکێتیە، لەو دوو وەزارەتەش یەکێتی وەزارەتی ژینگە دەداتە نەوەی نوێ.





