
- مەسرور بارزانی ڕەتیدەکاتەوە دوو کاندیدی نزیک لە نێچیرڤان بارزانی بچنە بەغدا
- شیعەکان داوایانکردووە نێچیرڤان بارزانی وەزیرەکانی پارتی دیاریبکات
وادەی متمانەبەخشین بە کابینەکەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق نزیکبووەتەوە، بەڵام لەنێوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان کێشە لەسەر دیاریکردنی ناوی وەزیرەکانی ئەو حزبە هەیە.
سەرچاوەیەکی باڵا تایبەت بە کورد مۆنیتەر-ی ڕاگەیاند، نێچیرڤان بارزانی داوایکردووە هەریەکە لە نەوزاد هادی بۆ پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەزیری دەرەوە کاندید بکرێن، بەڵام مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی ئەوەی ڕەتکردوەتەوە.
وەک ئەو سەرچاوەیە گوتی، مەسرور بارزانی دەیەوێت فوئاد حوسێن بۆ جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕێبەر ئەحمەد بۆ وەزیری دەرەوە و نەوزاد هادی بۆ وەزیری ئاوەدانکردنەوە کاندید بکرێن.
بە گوتەی سەرچاوە باڵاکەی کورد مۆنیتەر، لە دواین سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، شیعەکان داوایانکردووە ناوبراو ڕۆڵی هەبێت لە دانانی وەزیرەکانی پارتی لە حکومەتی نوێی عێراق، بەڵام مەسرور بارزانی ڕەتیدەکاتەوە دوو کەسایەتی نزیک لە نێچیرڤان بارزانی بچنە بەغد.





