دوو بەرپرسی عێراقی ئاشکرایان کرد کە بوونی “ڤیتۆ”ی ئێران دژ بە دوورخستنەوەی گروپە چەکدارەکان لە حکومەتی نوێی عێراق، بووەتە هۆی پەکخستنی دانوستانەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت. ئاماژەیان بەوەش کرد کە تاران داوای لە نوێنەرانی “چوارچێوەی هەماهەنگی” کردووە، دەنگ بە حکومەتێک نەدەن کە “دەستکاری هەژموونی هاوپەیمانەکانیان و پێگەیان لە ناو جومگەکانی دەوڵەتدا بکات”.
ئەم پەرەسەندنانە هاوکاتن لەگەڵ بڵاوبوونەوەی زانیاریی دەربارەی گەیشتنی کتوپڕی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی “فەیلەقی قودس”ی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران بۆ بەغدا؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە دانوستانەکانی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، گەیشتوونەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو و ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر شێوازی حکومەتی داهاتوو گەیشتووەتە لووتکە.
چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاند: “قائانی لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا گەیشتووەتە بەغدا و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی پێکهێنانی حکومەت کۆبووەتەوە؛ لەوێ ناڕەزایەتی تارانی بەرامبەر بە ملکەچبوونی تەواوەتی بۆ واشنتۆن دەربڕیوە”. بەرپرسێک لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی “شەرقولئەوسەت”، دانوستانەکانی ئێستای بەغدای بە “گەمارۆ و گەمارۆی پێچەوانە لە گەرووی هورمز” چواند.