
سەرچاوەیەکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، کاندیدانی حزبەکەی لە حکومەتەکەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو ئاشکرادەکات.
ئەو سەرچاوەیە بە کوردمۆنیتەر-ی ڕاگەیاند، پارتی د.فوئاد حوسێن-ی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران، ڕێبەر ئەحمەد بۆ وەزیری دەرەوە و نەوزاد هادی، بۆ پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق کاندید کردووە.
ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، لە سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی بۆ بەغدا، پرسی پێکهێنانی وەزارەتی کاروباری دەرەوە هەڵوەشێنراوەتەوە.
لەبارەی کاندیدەکانی حزبەکەی ئەو سەرچاوەیەی پارتی گوتی: زەیدی هیچ کێشەیەکی لەگەڵ کورد نیە لە پێکهێنانی کابینەکەیدا، بەڵکو بەربەستی گەورەی بەردەم حکومەتەکەی، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەیە.





