
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەست کورد مۆنیتەر کەوتووە، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەرقاڵی ڕێککەوتنێک بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان.
ئەو سەرچاوەیەی کورد مۆنیتەر گوتیشی: ئەگەر یەکگرتوو ڕازیبێت بەوە بچێتە بەرەی پارتیەوە، ئەوا پارتی لە بەغدا پۆستی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق دەداتە یەکگرتوو.
وەک ئەو سەرچاوەیە دەڵێت؛ پارتی داوای لە یەکگرتوو کردووە موسەننا ئەمین پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران وەربگرێت، بەڵام هێشتا یەکگرتوو هەڵوێستی خۆی رانەگەیاندووە.





