
زیاتر لە هەفتەیەکە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەمریکایە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانیش هەر لە ئەمریکا بوو، بەڵام ئێستا گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کورد مۆنیتەر، بافڵ تاڵەبانی لەو سەردانەیدا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا کۆدەبێتەوە و پرسی دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت، کورد مۆنیتەر ئەوەشی زانیوە، هەفتەی ڕابردوو قوباد تاڵەبانی لە ئەمریکا بووە، ئەویش لەوێ چاوی بە بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ کەوتووە.
کورد مۆنیتەر لە بەدواداچونەکانیدا بۆی دەرکەوت لەهەمان ئەو کاتەی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لە واشنتۆن بوون، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە واشنتۆن بووە و چاوی بە بەرپرسانی ئەمریکا کەوتووە، لە سەردانەکەیدا هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی یاوەری بووە.





