باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق: پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە یەک دامەزراوەدا تێکەڵ دەکرێن

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق داوا دەکات پڕۆسەی ڕێکخستنەوەی گروپەکانی حەشدی شەعبی، هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.

لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا عیرفان سدیقی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ڕایگەیاند، ڕێکخستنەوەی هێزە چەکدارەکانی عێراق هێزە فەرمیەکان دەگرێتەوە، حەشدی شەعبی و پێشمەرگەش هێزی فەرمین، سەرەرای تایبەتمەندی و مێژووی خەباتی هێزی پێشمەرگە، بەڵام یەکخستنەوەکە دەبێت ئەوانیش بگرێتەوە.

باڵیۆزی بەریتانیا باسی لەوەشکرد، جیاوازیی هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی ئەوەیە، پێشمەرگە بەو چەکانەی هەیەتی هێرش ناکاتەسەر دەوڵەتی عێراق و وڵاتانی دراوسێ، بەڵام حەشدی شەعبی هەم لە عێراق خۆی دەدات، هەم هێرش دەکاتەسەر وڵاتانی دراوسێ.

هاوکات سدیقی گوتیشی: کێشەی ئێمە لەگەڵ هێزی پێشمەرگە ئەوەیە “ئینتیمایان بۆ حزبەکان هەیە” هەرچەندە ئێستا کاردەکەین بۆ یەکخستنەوەی سەرجەم هێزە جیاوازەکان لە هەرێمی کوردستان.

Back to top button