
هەڵکەوت عەزیز، ڕۆژنامەڤانی دیاری کورد، ئەمڕۆ لە ڕێگەی دیوانیە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
هەڵکەوت عەزیز کە خەڵکی شاری کەرکوک بوو، ساڵی 1989 لە ئاوارەیی لە شاری هەولێر لە دایکبووە، بڕوانامەی دیبلۆمی لە بواری دەرهێنان لە بەشی شانۆی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی كەركووک وەرگرتووە.
نزیكەی 16 ساڵە لە بواری میدیادا كاردەكات. لە كەركووک بۆ چەند كەناڵێكی ناوخۆیی و ئاسمانی كاری كردووە بەر لە كاركردنی لە رووداو. لە 20ی كانوونی یەكەمی 2015ـەوە دەستیكردووە بە كاركردن لە رووداو.
هەڵكەوت عەزیز بەردەوام لەگەڵ هاوكارانی، رووداوەكانی عێراق و ژیانی خەڵک رووماڵ دەکرد، مانگی حوزەیرانی 2018 رووماڵێكی بەرفراوانی خۆپیشاندانەكانی خەڵكی بەسرەی كرد.





