
بە بڕیاری هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، عودەی عەواد بووە سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمان. عەواد یەکێکە لەو پەرلەمانتارانەی بەردەوام ڕەخنەی لە پابەند نەبوونی هەرێمی کوردستان بە ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ بەغدا گرتووە.
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە یەکێک لە لیژنە کاریگەرەکانی نێو پەرلەمان دادەنرێت، لەپرسە ئابوورییەکاندا لە دوای وەزیری دارایی عێراق، سەرۆک لیژنەی دارایی پەرلەمان کاریگەریی هەیە.
عودەی عەواد، لە پەرلەمانی عێراقدا نوێنەرایەتیی پارێزگای بەسرە دەکات و یەکێکە لەو پەرلەمانتارانەی کە دەنگێکی زۆری لەو پارێزگایە بەدەستهێناوە.سەر بە فراکسیۆنی سادقوونـە، کە باڵی سیاسیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقە بە سەرۆکایەتی قەیس خەزعەلی.
لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراقدا بەوە ناسراوە کە لێدوان و هەڵوێستی توندی هەیە. زۆرجار داکۆکی لە مافە داراییەکانی پارێزگای بەسرە دەکات و ڕەخنە لە کەموکوڕییە خزمەتگوزارییەکان دەگرێت.
عودەی عەواد مانگی نیسان کاتێک سەرۆکی فراکسیۆنی سادقوون بوو، سکاڵای لەسەر مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق تۆمارکرد و داوایکرد لەسەر ڕێگریکردن لە هەناردەکردنی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات.





