
سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ عێراق سەردەمی سەروەری رەها پیادە دەكات لە ڕێگەی چالاککردنی ستراتیژی هەمەلایەنەی یەکگرتنی ئەمنی و ناوەندێتی بڕیاردانی فەرمی ئاسایشی دەوڵەت.
سەباح نوعمان، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی، ئاماژەی بەوەکرد، دۆسییەی كۆكردنەوەی چەک گەیشتووەتە ترۆپكی پابەندکەرەکەی و هیچ بژاردەیەک لە دەرەوەی چەتری یاسا نییە، کۆتایی هاتنی ئەرکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا شایستەیەكە قابیلی دواخستن نييە.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان راشیگەیاندووە، هەموو ئەمانە هاوشانی چەسپاندنی پێگەی هێزی پێشمەرگەی قارەمان دەبێت وەک پایەیەکی دەستوری دانەبڕاوی بەرگری و پرۆسەی سیاسی و پابەندبوون بە چاودێری کەسوکاری شەهیدان و بریندارەکانیان، ئەمەش بۆ بەهێزكردنی یەکخستنی سیستەمی ئاسایشی نیشتمانیە لە خاکی شارستانیەتەکاندا.
جەختیشكردووە، دیارترین ئاڵنگاری ئەمنی کۆتاییهێنانە بە بە سەربازەگەكردن لەناو شارەکان و پاککردنەوەی ناوچە دانیشتووەکان بۆ ئەوەی بە تەواوی رادەستی وەزارەتی ناوخۆیان بکەین.
باسی لەوەشكردووە، بڕیارە ئەمنییەکانی عێراق ئێستا یەکگرتوون و تەنها لەدەستی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانە، هەرگیز رێگە نادەین خاکەکەمان وەکو شوێنی هێرشکردنە سەر دراوسێکانمان بەکاربهێنرێت، هەروەك رێگەش نادەین هیچ پێشێلکارییەک بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیمان یان دەستێوەردانێکی دەرەکی لە کاروبارمان بكرێت و عێراق ئامادەیە ئەم هاوسەنگییە بە هەموو ئامرازە سەروەرییەکانیەوە جێبەجێ بکات.





