
عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به فه‌رمانی ده‌ستگیركردن هه‌ڕه‌شه له گروپه چه‌كداره‌كان ده‌كات ئه‌گه‌ر بێت‌و ده‌ستوه‌ردان له په‌ره‌سه‌ندنی نێوان ئه‌مریكاو ئێران بكه‌ن.
میدیای عێراقیی دەڵێت، له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی سیاسی و ئه‌منی جموجوڵی چڕ هه‌یه بۆ خۆبه‌دورگرتن له هێرشی (4) گروپی چه‌كدار (حزبوڵڵا، بزوتنەوەی نوجەبا، کەتائیبی سەیدوشوهەدا و ئەولیا ئەوفیا) بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و وڵاتانی دراوسێ، هاوكات له‌گه‌ڵ گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو ئێران‌دا.
ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی سیاسی له‌م جموجوڵه‌دا به‌شدارن بریتین له عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیران و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی، له‌سه‌ر ئاستی ئه‌منیش راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و هه‌واڵگری و ئاسایشی نیشتمانی و ده‌زگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌شدارن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ یه‌كه‌مجار عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیران په‌یوه‌ندی به‌رپرسانی ئێرانه‌وه كردووه‌و داوای لێكردوون پشتیوانی پلانی (كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت) بكه‌ن و، رۆڵی گروپه عێراقییه‌كان له هه‌ر په‌ره‌سه‌ندنێكی سه‌ربازی له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا بێلایه‌ن بكه‌ن.
ئیئتیلافه‌كه‌ی عه‌ممار حه‌كیمی سه‌ركرده‌ی سیاسی شیعه‌كان بڵاویكرده‌وه كه عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیران په‌یامی به‌هێزی گه‌یاندووه‌ته سه‌ركردایه‌تی گروپه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردون فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رده‌كات ئه‌گه‌ر له هه‌ر په‌ره‌سه‌ندنێكی سه‌ربازی ناوچه‌كه‌دا تێوه‌بگلێن.
زانیارییه‌كانی ره‌وته‌كه‌ی عه‌ممار حه‌كیم ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌و چوار گروپه چه‌كداره په‌یامیان بۆ لایه‌نه حكومییه‌كان ناردووه ئاماژه‌یان به‌وه كردووه پابه‌ندن به‌وه‌ی پشتیوانی له ئێران بكه‌ن





