
- ئەنجامی کۆتایی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی د. عەبدوللەتیف ئەحمەد کارەکانی تەواوکرد
- بە بەڵگەی تەواو سەلمێندراوە دەنگەکانی، دەنگی ئەون
- ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا بەرزکرایەوە
بەگوێرەی گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە قسەی بۆ کورد مۆنیتەر کرد، زانیاریی وردی لەبارەی ڕێرەوی لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی د. عەبدوللەتیف ئەحمەد ئاشکراکرد و گوتی: ئەمڕۆ لیژنەکە کۆتاییان بە کارەکانیان هێنا، ئەوەش لە دوای گەیشتنەوەی ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە دروستیی دەنگەکان کە ئاخۆ دەنگی مرۆڤە یان ژیری دەستکرد.
وەک ئەو سەرچاوەیە گوتی: لیژنەکە لەڕێگەی چەندین پڕۆگرامی جیاواز و کەسانی شارەزاوە، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی دەنگەکان دەنگی مرۆڤ و خودی د. عەبدوللەتیفن، بۆیە کۆنووسی لێکۆڵینەوەکە تەواو کرا و بۆ وەزیری خوێندنی باڵا بەرز کراوەتەوە.
لەبارەی هەنگاوی داهاتووی وەزارەتی خوێندنی باڵا دژ بە د. عەبدوللەتیف ئەو سەرچاوەیە بە کورد مۆنیتەر-ی گوت، جگە لەوەی لە کارەکەی دوردەخرێتەوە، وەزارەت سکاڵای لەسەر تۆمار دەکات و کەیسەکە دەبرێتە دادگا.





