کورد مۆنیتەر ئەو سزایە بڵاودەکاتەوە کە داواکراوە دژی د. عەبدولـلەتیف بدرێت

  • داواکراوە د. عەبدولـلەتیف قورسترین سزا کە “عەزل” کردنە بدرێت
  • داوایکردووە ماوەیەک کاتی بدەنێ بۆ ئەوەی دەستلەکار بکێشێتەوە

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە لێکۆڵینەوەی کەیسەکەی د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد، مامۆستای زانکۆ تایبەت بە کورد مۆنیتەر ڕایگەیاند، لیژنەی لێکۆڵینەوە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان بۆ وەزیری خوێندنی باڵا بەرزکردوەتەوە و داوایان کردووە، د. عەبدولـلەتیف “عەزل” بکرێت نەک “فەسڵ” بکرێت.

لە ڕووی کارگێڕی و یاسای ڕاژەی شارستانییەوە، سزای “عەزل” لادان یان دەرکردنی کۆتایی توندترین سزای دیسپلینی و کارگێڕییە کە بەسەر فەرمانبەردا بسەپێنرێت.

عەزل واتە بڕینی تەواوەتی و کۆتایی پەیوەندی فەرمانبەر بە وەزیفەی گشتییەوە. جیاوازی سەرەکی لەگەڵ سزای “فەسڵ” (دوورخستنەوە) ئەوەیە کە فەسڵکردن کاتییە (بۆ نموونە بۆ ماوەی ساڵێک یان سێ ساڵ)، بەڵام عەزل هەمیشەییە.

وەک ئەو سەرچاوەیەی کورد مۆنیتەر گوتی: د. عەبدولـلەتیف داوای لە لیژنەی لێکۆڵینەوە کردووە ماوەیەک بواری بدەنێ بۆ ئەوەی دەستلەکارکێشانەوە پێشکەش بکات، بەڵام لیژنەکە داواکارییەکەیان ڕەتکردوەتەوە.

Back to top button