د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد و زانکۆی سلێمانی قبووڵی نەکرد

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کەیسەکەی د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد، مامۆستای زانکۆ تایبەت بە کورد مۆنیتەر-ی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە د. عەبدولـلەتیف دەستلەکارکێشانەوەی لە کارەکەی لە زانکۆی سلێمانی پێشکەشکردووە و داوایکردووە “بەرژەوەندییە داراییەکانی” بپارێزرێت کە مەبەست لێی خانەنشینبوونیەتی.

وەک ئەو سەرچاوەیەی کورد مۆنیتەر گوتی: سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی دەستلەکارکێشانەوەکەیان ڕەتکردوەتەوە و سورن لەسەر ئەوەی کەیسەکەی بە ڕێڕەوی یاسایی خۆی تا سەپاندنی سزا بڕوات.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد، د. عەبدولـلەتیف مەبەستیەتی خانەنشین ببێت و ئەو مافەی پارێزراو بێت، چونکە ئەگەر بڕیاری “عزل” بەسەریدا بسەپێنرێت، هیچ مافێک نایگرێتەوە بە خانەنشینبوونیشەوە.

Back to top button