حزبەکەی حەلبووسی ئامادە نیە سێ پۆستی کەرکوک ڕادەستی یەکێتی بکات

ڕێککەوتنی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبووسی کێشەی تێدەکەوێت، هێشتا سێ پۆستی باڵای کەرکوک کە بریاربوو دوای رادەستکردنی پارێزگاری کەرکوک بدرێتە یەکێتی، بەڵام هێشتا نەیدراوەتێ.

بەگوێرەی گوتەی سەرچاوەیەک کە قسەی بۆ کورد مۆنیتەر کرد، دەبوایە دوای ڕادەستکردنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک، پۆستەکانی بەڕێوەبەری پۆلیس، بەڕێوەبەری تەندروستی و بەڕێوەبەری کشتووکاڵ ڕادەستی یەکێتی بکرانایە، بەڵام هێشتا تەقەدوم ئامادە نییە پۆستەکان بداتە یەکێتی.

سەرچاوەکەی کورد مۆنیتەر ئاشکراشیکرد، عەرەبی سوننە بە یەکێتیان ڕاگەیاندووە ئەوان لارییان نییە پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیس بدەنە یەکێتی، بەڵام بابەتەکە پەیوەندیدارە بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە و هێشتا بەغدا قسەیەکی جیاوازی هەیە.

Back to top button