کێشەکانی عەلی حەمەساڵح و پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی هەڵوێست گەورەتر دەبن

سازگار فەریق ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی هەڵوێست نوسینێکی بڵاوكردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، “بەڕێز کاک عەلی حەمەسالح، بیرتە 2018 جەنابت گۆرانت بەجێهێشت، شەش ئەندامیشت لەگەڵ خۆتدا جیاکردەوە”.

دەشڵێت “بیرتە 500 هەزار دەنگ و ئێمەی کەسوکاری شەهیدانی 17شوباتت نائومێدکرد، لەیەکەم دانیشتندا دەنگت بەم کابینەیەی ئێستادا، کە هەشت ساڵە خەڵکی کوردستان باجەکەی دا. کاکی بەڕێز ئەوزمانە پڕ لەهەڕەشە و تۆمەتە بەپشتیوانی کێییە؟ ئەگەر حزبێکی دەسەڵات ئەو زمانەی بەڕێزتی بەکاربهێنایە بەڕێزت هەڵوێستت چی دەبو؟”.

پەرلەمانتارەکەی هەڵوێست باسی لەوەشکردووە، بەڕێزت دەعوایەکت کردوە لەماوەی دو ڕۆژدا دەعواکە گەیشتوە، لەناو داواکەدا داوای (300 ملیۆن ) دینار دەکەیت!. ئەتوانی ڕونیبکەیتەوە بۆڕای گشتی ئەم بڕە پارەیەو ئەم دەعوایە لەپێناوچیدا؟ ئەزانیت بەڕێزتان لەوکاتەی بومەتە ئەندامی پەرلەمان ڕوبەڕوی هەڕەشەیەکی زۆر و مەترسییەکی گەورەتان کردومەتەوە”.

سازگار فەریق دەشڵێت “بێ لەوەی من ئەندام پەرلەمانبم، هاوسەری شەهیدێکی بەناحەق خوێن ڕژاوم، ئەوخوێنەی کە ماوەی 10ساڵ زیاترە بەڕێزتان بەکارتانهێناو سودمەندن لەکاری پەرلەمانتاری. ئەمەوێ ئیتر بێدەنگی بشکێنم و بەڕای گشتی بڵێم؛ ئێستا دایکی مناڵێکی بێباوک، ژنی شەهێدێکی خێر لە خۆنەدیو، قوربانییەکی دەسەڵات کە ئەندام پەرلەمانە لە ڕەوتی هەڵوێست، ژیانی لەبەردەم مەترسییەکی گەورەدایە”.

هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم بەڕێزە ڕوبەڕوی کێشەیەکی زۆری کردومەتەوە و هەڕەشەی لەخۆم ومنداڵەبێباوکەکەم دەکات. دەمەوێت لێرەوە بۆڕای گشتی ڕون بێت كە من لەدەرەوەی دەسەڵاتی پارتی ویەکێتیم لەسەرڕێبازی هاوسەرە شەهیدەکەم بەردەوامم.

Back to top button