
ڕۆژی یەکشەممە لەمیانی سەردانەکەی بۆ بەغدا و بەشداریکردنی لە کۆبونەوەی هاوپەیمانێتی ئیدارەی دەوڵەت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی لە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە.
سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی لە بەغدا تایبەت بە کورد مۆنیتەر ڕایگەیاند، لەکۆبوونەوەیەکی کورتی نێوان نێچیرڤان بارزانی و عەلی زەیدی دا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە سەرۆک وەزیران کردووە مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، زەیدی بەڵێنی ناردنی مووچەکەی داوە بەڵام مەرجی بۆ مانگەکانی داهاتوو هەبووە.
وەک ئەو سەرچاوەیە گوتی “عەلی زەیدی بە نێچیرڤان بارزانی گوتوە، هیچ مووچەیەکی دیکە نانێرێت تا ئەو کاتەی هەرێمی کوردستان پابەندی ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ بەغدا دەبێت”،
باسی لەوەشکرد، زەیدی سێ داواکاریی هەبووە کە بریتین لە (ناردنی بڕی 120 ملیار دیناری مانگانەی داهاتی نانەوتی، جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیەوە”.





