بەرەی مقاوەمە: ئەمریکا بە زۆر لە عێراق دەردەکەین

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا، دەربارەی کۆبوونەوەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند، کەعبی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بە “هەژموونی ئەمریکا” بەسەر عێراقدا وەسفی کردو ڕەتیکردەوە، هاوکات بەڵێنی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکای لە وڵاتەکەدا دا.

کەعبی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: “سەربەرزانی عێراق و بەرەی مقاوەمە ئەو سەرە گەنیوە شەرمەزار دەکەن، و گەندەڵکاران و دزەکان تەمەنیان درێژ نابێت، جا چ بە دزینی ڕاستەوخۆ بێت یان لە ڕێگەی وەبەرهێنانی گوماناوییەوە”.

باسی لەوەش کردووە کە “بەرگریی ئیسلامی هەمیشە لە کەمیندایە و سەرجەم ئەو نەخشەسازییانە پووچەڵ دەکاتەوە کە ئامانجیان بەدەستەوەدانی عێراقە بە هەر شێوازێک بێت”، و جەختیشی کردووەتەوە کە “هێزەکانی ئەمریکا بە زۆرەملێ دەردەکرێن.”

لە دۆسیەی کارەباشدا، کەعبی “کۆمپانیا ئەمریکییەکانی” بە بەرپرسیار لە بەردەوامیی قەیرانەکە داناوە و بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەو کۆمپانیایانە “لە ساڵی 2003وە کەرتی دابەشکردنی کارەبا لە عێراقدا بەڕێوەدەبەن.”

داواشی لە حکومەتی عێراق کردووە کە “ئەم کۆمپانیایانە دەربکات و کۆمپانیای بەهێز و باوەڕپێکراو بخاتە شوێنیان”، و ئەمەشی بە “هەنگاوی یەکەم بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەرەکی لە عێراقدا” داناوە.

Back to top button