
- ئۆجەلان ئازاد ناکرێت
- هیچ لێبووردنێکی گشتیی دەرناکرێت
بەگوێرەی زانیارییەکانی کورد مۆنیتەر کە لەزاری سەرچاوەیەکی باڵا دەستیکەوتووە، سەرکردەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە ڕەشنووسی یاسای چوارچێوە ڕازی نین و پێیان وایە هاوتای کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداریی پەکەکە نییە.
ئەو سەرچاوەیەی قسەی بۆ کورد مۆنیتەر کرد نەیشاردەوە کە بەشێک لە سەرکردایەتی پەکەکە ڕەشنووسی یاساکەیان بینوە، کە لەنێویدا هیچ ماددەیەک بۆ ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دیارینەکراوە.
هاوکات ڕەشنووسی یاساکە لە 12 ماددە پێکهاتووە، وەک سەرچاوەکەی کورد مۆنیتەر گوتی: هیچ بڕگە یاخود ماددەیەکی تێدا نیە ئاماژە بێ بۆ لێبووردنی گشتیی یان لێبووردنی تایبەت، هەروەها یاساکە کاتییە و تەنها یەک جار جێبەجێ دەکرێت.





