عەلی زەیدی هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوەی کردووە

سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە میدیای عیراقیی ڕاگەیاندووە، دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوەی کردووە.

سەرچاوەکە دەڵێت؛ لە کۆبوونەوەکە 6 لایەنی چوارچێوەی هەماهەنگی داوایان لە عەلی زەیدی کردووە سەردانەکەی بۆ سعوودیە و کۆبوونەوە لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە هەڵوەشێنێتەوە، 6 لایەنی دیکەش پێیان وابووە قۆناخەکە وا دەخوازێت سەردانەکە دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکە، بەڵام گرنگە لەگەڵ سەردانی سعوودیە بکات.

عەلی زەیدی لە بەرامبەر ئەو داوایە تووڕە بووە و گوتوویەتی ئەگەر رێز لە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی نەگیرێت، دەستلەکار دەکێشمەوە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق بە روونی بە چوارچێوەی هەماهەنگی گوتووە؛ نابێ وا دەربکەوێت لەژێر فشاری چوارچێوەی هەماهەنگی دواخراوە.

ئەو سەرچاوەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکراشیکرد؛ عەلی زەیدی داوای لە لایەنەکان کرد بۆ جێبەجێکردنی هەندێک داواکاریی لەوانەش پەلەکردن لە چەکدادان بێنە ژێر بار و هاوکاربن، چونکە بەپێی رێککەوتن دەبێ تا کۆتایی 30ی ئەیلوول سەرجەم گرووپە چەکدارەکان چەکەکانیان رادەست بکەن.

Back to top button