
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری دارایی و ئابوری سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دڵنیاییدا لەوەی، موچه له ئێستادا مسۆگه‌ره، گره‌و بۆ داهاتوش بریتییه له زیادكردنی داهات و هه‌مه‌چه‌شنكردنی شێوازه‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت”.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند: “له‌گه‌ڵ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق له هه‌مو بۆنه‌یه‌كدا كه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان پارێزراوه و له مه‌ترسیدا نییه، سه‌ره‌ڕای كاردانه‌وه‌كانی قه‌یرانی گه‌روی هورمز و كه‌مبونه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه كه ده‌وڵه‌ت، ته‌نانه‌ت له‌ژێر هه‌لومه‌رجی ئێستاشدا، هێشتا خاوه‌نی ئه‌و نه‌ختینه‌یی و ئامرازه داراییانه‌یه كه وای لێده‌كات پابه‌ندبونه سه‌ره‌تاییه‌كانی جێبه‌جێبكات”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مه‌رج نییه وێنه‌كه له درێژخایه‌ندا تاریك ده‌ربكه‌وێت، چونكه به‌رده‌وامبونی قه‌یرانی هورمز پاڵ به عێراقه‌وه ده‌نێت، وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا، پشتبه‌ستن به ڕێگای به‌جێگره‌وه‌كانی هه‌نارده‌كردن زیاد بكات و توانای بۆریه‌كانی زیاتر بكات كه بتوانێت نه‌وت دور له گه‌روی هورمز بگوازێته‌وه.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، “هێڵی بۆری كه‌ركوك-جه‌یهان له‌گه‌ڵ پڕۆژه و پلانی دیكه بۆ فراوانكردنی تۆڕی هه‌نارده‌كردن بۆ باكور و ڕۆژئاوا، یه‌كێكه له‌و بژارده گرنگانه‌ی له‌به‌رده‌ستی عێراقدایه، به تێپه‌ڕبونی كاتیش ئه‌م ڕێگایانه ده‌توانن ڕێژه‌یه‌كی زۆرتری نه‌وت له‌خۆبگرن، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌شێكی گرنگ له‌و داهاته‌ی كه گه‌نجینه‌كه به‌هۆی پچڕانی ڕێڕه‌وی هه‌نارده‌كردنی باشوره‌وه له‌ده‌ستیداوه”.
سه‌باره‌ت به موچه‌ی موچه‌خۆران، مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح رونیكرده‌وه، توانای حكومه‌ت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی نه‌وت ته‌نها به‌نده به به‌رده‌وامی ڕۆیشتنی نه‌وت له ڕێگه‌ی هورمزه‌وه، به‌ڵام نه‌ختینه‌ی به‌رده‌ست و داهاتی دیكه‌ی نانه‌وتی و ئه‌گه‌ری ڕێكخستنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان و به‌كارهێنانی ئامرازه داراییه به‌رده‌سته‌كان رۆڵی خۆیان ده‌بێت له دابینكردنی پاره‌ی موچه.
دوپاتیشیكرده‌وه، “مه‌رج نییه به‌رده‌وامبونی قه‌یرانه‌كه به مانای چونه ناو قه‌یرانی موچه بێت، هه‌روه‌ها موچه له پێشه‌نگی له‌كاره‌له‌پێشینه‌كانی خه‌رجی حكومه‌تدا ده‌مێنێته‌وه، هاوكات له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی خه‌رجییه‌كان و كاراكردنی جێگره‌وه‌كانی نه‌وت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فشاره داراییه‌كان ده‌كرێت”.
ڕاوێژكاری دارایی و ئابوری سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكراشیكردوه، “موچه له ئێستادا مسۆگه‌ره، گره‌و بۆ داهاتوش بریتییه له زیادكردنی داهات و هه‌مه‌چه‌شنكردنی شێوازه‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، ئه‌مه‌ش فه‌زای زیاتری ئاسایش و سه‌قامگیری به دارایی عێراق ده‌به‌خشێت”.





