
لەماوەیەکی نزیکدا کابینەکەی عەلی زەیدی تەواو دەکرێت و ئەو وەزارەتانەی تا ئێستا متمانەیان پێنەدراوە، کاندیدەکانیان ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت، پارتی دیموکراتی کوردستان چاوی لە وەرگرتنی پۆستێکی باڵایە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کورد مۆنیتەر کە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار دەستیکەوتووە، پارتی دەیەوێت شاخەوان عەبدوڵڵا وەک کاندیدی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشکەش بکات، هەرچەندە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران عێراق سورە لەسەر ئەوەی سەرۆک وەزیران تەنها یەک جێگری هەبێت، ئەو پۆستەش بدرێتە لەیس خەزعەلی، برای قەیس خەزعەلی.
کورد مۆنیتەر زانیویەتی، یاسر سخێل، زاوای نوری مالکی کاندیدی پۆستی وەزیری ناوخۆیە، هاوکات دەوڵەتی یاسا پۆستی وەزیری خوێندنی باڵا وەردەگرێت و بەها حەیدەر کاندیدی پۆستەکەیە.
هەرچی عەسائیبی ئەهلی حەقە، جگە لە جێگری سەرۆک وەزیران، پۆستی وەزیری کار دەدرێتە محەمەد تەمیمی.





