
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، سووریا بە وردی تاوتوێی لە پێشکەشکردنی هاوکاریی سەربازی بۆ هاوپەیمانە سەرەکییەکەی، کە عەرەبستانی سعوودیەیە، دەکات ئەوەش بەهۆی پەرەسەندنی جەنگ دژی حووسییەکان لە یەمەن.
سەرچاوەکان باسیان لەوەکردووە، بژاردەکان بریتیین لە پێشکەشکردنی هاوکاریی بەرگری بۆ پاراستنی سعوودی لە هێرشەکان، یان ناردنی هێز بۆ یارمەتیدانی هێزە فەرمییەکانی حکومەتی یەمەن لە جەنگی دژ بە حوسییەکان.
بەرپرسێکی ئەمریکی کە قسەی بۆ ڕۆیتەرز کردووە ڕایگەیاندوە، سعوودی داوای لە سووریا کردووە هێز بۆ شەڕی دژ بە حووسییەکان بنێرێت.
دیپلۆماتکارێکی سوری لەوبارەوە ڕایگەیاندووە، ئەگەر سعودیە داوای هەر هاوکارییەکی سەربازی یان ئاڵوگۆڕی ئەزموون بکات، ئەوا تەنها لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە و لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنە دووقۆڵییانەدا ئەنجام دەدرێت، کە لەنێوان هەردوو وڵاتدا ئیمزاکراوە.





