
فەرهاد شامی، بەڕێوەبەری پێشووی ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە دەڵێت، لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، مەترسی هەیە کە هەڕەشەی لەدەستدانی ئەو قوربانیدانانە دەکات کە هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ماوەی دەیەی رابردوودا لە شەڕی دژی ڕێکخراوی “داعش” و توندڕەویدا پێشکەشیان کرد، ئەوەش لە سایەی پاشەکشەی گرنگیپێدانی نێودەوڵەتی و گۆڕانی پێشینەکانی هاوپەیمانی.
ئەو دیمەنانەی لە حەسەکە بڵاوبوونەتەوە، کە تێیدا خۆپیشاندانێک لەژێر سایەی پاراستنی هێزە ئەمنییە ناوەندییەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق رێکخراوە – یادەوەرییە نیگەرانكەرەكانی سەردەمی “داعش” دەهێننەوە یاد و نیگەرانییەکی جددی سەبارەت بە سەرهەڵدانەوەی توندڕەوی دروست دەکەن.
فەرهاد شامی لە سەكۆی “ئێكس” ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو هەڕەشە پەرەسەندووانەی روبەڕوی کورد و مەسیحییەکان و پێکهاتەکانی تری ناوچەکە دەبنەوە، پێویستی بە گرنگیپێدانی بەپەلەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هەنگاوێکی یەکلاکەرەوە هەیە، پێش ئەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی جارێکی تر باجی پشتگوێخستنی نێودەوڵەتی بدەن.
ئەوەی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا روودەدات، پێویستی بە وردبینییەکی جدی نێودەوڵەتی هەیە؛ دەبێت ڕێگە نەدرێت دەیەیەک لە قوربانیدان لە شەڕی دژی “داعش” لەدەست بچێت، نابێت ئاسایشی کورد و مەسیحییەکان و پێکهاتەکانی تر لەژێر رەحمەتی توندڕەوی پەرەسەندو و بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییە گۆڕاوەکاندا جێبهێڵرێت.





