
ئاڵا تاڵەبانی، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ژنان دەڵێت، بەداخەوە پرۆسەی بە قاچابردنی نەوت لە هەرێمی كوردستانەوە بەردەوامە، ئاشكراشیكرد، زەیدی قسەی لەگەڵ توركیا كردووە، بۆ هاوكاریكردن لەم پرسەدا، چونكە لەڕێی وڵاتانی دراوسێوە بە قاچاغ دەبرێت.
ئاڵا تاڵەبانی، لە میانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی “الاولی” گوتی، لایەن هەیە لە هەرێم رەتیدەكاتەوە كە نەوت بەقاچاغ ببرێت، باشە با وای دابنێنین ئەو نەوتە بە قاچاغ نابرێت، ئەی كوا داهاتەكەی؟ ئایا دەچێت بۆ خەڵكی كوردستان؟ خاوەن پێداویستیەكی تایبەت بە سێ مانگ جارێك مووچەی پێدەدرێت لەكاتێكدا مووچەكەی 150 هەزار دینارە، هەشیانە 80 هەزار وەردەگرێت، ئەم ئازارانە نابێت كۆتایی بێت؟ سەرۆك وەزیرانی عێراق زۆر نیگەرانە بە بابەتە.
بەگوتەی ئاڵا تاڵەبانی، پلانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەوەيە كۆنتڕۆڵی بە قاچاغبردنی نەوت بكات، دەبێت لەم پرسە هەرێمی كوردستان هاوكاری بكات و ئەو كۆمپانیای بیانیانەی وردبینی لە هەناردەی نەوتی عێراق دەكەن مافی ئەوەیان هەیە بچنە هەرێمی كوردستان وردبینی لە بڕی هەناردەی نەوت بكەن، ئەمە بەرنامەكەی سەرۆك وەزیرانە، دەبێت بزانرێت هەرێمی كوردستان چەند بەرهەم دەهێنێت و چەند هاوردە دەكات.





