فوئاد حوسێن بەتەمەنترین و وەزیری کارەبا گەنجترین وەزیری کابینەکەی زەیدین

 

ساڵی 1949 کاتێک فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەدایک دەبێت، چەند ساڵێک دواتر سیستمی پادشایەتی لە عێراق دەڕووخێت، ئەو لە ژیانیدا سیستمی پادشایەتی، دەسەڵاتی عەبدولکەریم قاسم، بەعس و دواتریش ڕووخانی سەدام حسێنی بینیوە، دوای 77 ساڵ تەمەن، لە کابینەیەکدا دەبێتە وەزیری دەرەوە، کە سەرۆک وەزیرانەکەی تەمەنی 40 ساڵە.

هەرچەندە تەواوی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی لە پەرلەمان متمانەی وەرنەگرتووە و متماندان بە چەند وەزیرێک خراوەتە دوای جەژنی قوربان، بەڵام لەو وەزیرانەی تا ئێستا وەزارەتەکانیان لە کابینەکەی زەیدی وەرگرتووە کە ژمارەیان 14 وەزیرە، دابەشی چوار پۆلی تەمەن بوون، بەتەمەنترین وەزیریان فوئاد حوسێنە کە لەدایکبووی ساڵی 1949یە و تەمەنی 77 ساڵە، دووەم بە تەمەنترین وەزیر، عەبدولکەریم جبوری، وەزیری پەروەردەیە کە لەدایکبووی (1959)یە

پۆلی دووەم لەدایکبووی ساڵانی 1960کانن:
فالح ساری، وەزیری دارایی لەدایکبووی 1965
موسەننا عەلی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان لەدایکبووی 1966
باسم خزەیر، وەزیری نەوت لەدایکبووی 1966
وەهب سەلمان، وەزیری گواستنەوە لەدایکبووی 1968

پۆلێکی دیکە لەدایکبووی ساڵانی 1970کانن بەمشێوەیە؛
سروە عەبدولواحید، وەزیری ژینگە لەدایکبووی 1970
عەبدولڕەحیم شەمەری وەزیری کشتووکاڵ لەدایکبووی 1971
خالید شوانی، وەزیری داد لەدایکبووی 1975
عەبدولحسێن موسەوی، لەدایکبووی ساڵی 1977
مستەفا عانی، وەزیری بازرگانیی لەدایکبووی ساڵی 1979

هەرچی پۆلی چوارەمە لەدایکبووی ساڵانی 1980کانن، سەرۆک وەزیران لەو پۆلەیە و لەدایکبووی (1985)ە
محەمەد نوری، وەزیری پیشەسازیی لەدایکبووی 1980
مستەفا سەند، وەزیری پەیوەندییەکان لەدایکبووی 1985
عەلی سەعدی، وەزیری کارەبا لەدایکبووی 1988

کابینەکانی ڕابردوو چۆن بوو؟

کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق فوئاد حوسێن دوای عۆن زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان کە لەدایکبووی ساڵی 1946 بوو، بەتەمەنترین وەزیری ئەو کابینەیە بوو.

لە کابینەکەی سودانی دا گەنجترین وەزیر ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچبەران بوو کە لەدایکبووی 1981 بوو.

لەکابینەکەی مستەفا کازمی، لەدوای عەلی عەللاوی وەزیری دارایی کە لەدایکبووی 1947 بوو، فوئاد حوسێن دووبارە بەتەمەنترین وەزیر بوو، گەنجترینیش ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچبەران بوو.

لە کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی، بەگشتی زۆرینەی وەزیرەکان تەمەنیان هەبوو، هەریەکە لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران و سامر غەزبان وەزیری نەوت و جەعفەر عەللاوی، وەزیری تەندروستی کە هەرسێکیان لەدایکبووی 1942 بوون، بەتەمەنترینی کابینەکە بوون، لەدوای ئەوانیش دووبارە فوئاد حوسێن کە ئەوکاتە وەزیری دارایی بوو، بەتەمەنترینی کابینەکە بوو.

 

Back to top button