لە هەرێمی کوردستان نیوە زیاتری ژمارەی فەرمانبەران لە پارێزگای هەولێرن

بە گوێرەی راپۆرتی کار و چالاکییەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی (2019 – 2025) هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 190 هەزار و 391 مووچەخۆری هەیە، کە مانگانە پێویستیان بە 945 ملیار و 817 ملیۆن دینار هەیە.

فەرمانبەرانی هەمیشەیی 32.12٪ی ژمارەی فەرمانبەران پێکدە‌هێنن، کە ژمارەیان 382,350 فەرمانبەرە و بڕی شایستەی مانگانەیان 336 ملیار و 384 ملیۆن دینارە.

خانەنشینانی شارستانی ژمارەیان 201 هەزار و 337 خانەنشینە و بڕی شایستەی مانگانەیان دەگاتە 126 ملیار و 771 ملیۆن دینار.

هێزەکانی پێشمەرگە 12.78٪ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنن، ژمارەیان 152 هەزار و 182 پێشمەرگەیە و بڕی شایستەی مانگانەیان 123 ملیار و 20 ملیۆن دینارە. هەروەها خانەنشینی پێشمەرگە ژمارەیان 139 هەزار و 15 کەسە و بڕی شایستەی مانگانەیان 96 ملیار و 57 ملیۆن دینارە.

ژمارەی هێزەکانی ناوخۆ 87 هەزار و 505 کەس و شایستەی مانگانەیان 105 ملیار و 636 ملیۆن دینارە.

ژمارەی مووچەخۆران و میلاکی گشتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان

لە دوای هێزەکانی ناوخۆ، شەهید و ئەنفالکراوان دێن، کە (6.99%)ی مووچەخۆران پێکدەهێنن و بڕی شایستەی مانگانەیان 56 ملیار و 766 ملیۆن دینارە.

مووچەخۆرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی 5.96%ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنن، کە ژمارەیان 70 هەزار و 945 کەسە و بڕی شایستەی مانگانەیان 10 ملیار و 292 ملیۆن دینارە.

ژمارەی هێزەکانی ئاسایش 42 هەزار و 896 کەسە، کە دەکاتە (3.60%)ی کۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بڕی شایستەی مانگانەشیان 67 ملیار و 63 ملیۆن دینارە.

ژمارەی فەرمانبەرانی گرێبەست 30 هەزار و 937 کەسە، کە دەکاتە (2.60%)ی کۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و بڕی شایستەی مانگانەشیان 13 ملیار و 838 ملیۆن دینارە.

44٪ی فەرمانبەران لە دەرەوەی میلاکن

بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی ژمارەی میلاکی گشتی 664 هەزار و 933 فەرمانبەرە، کە دەکاتە 55.86٪ی کۆی مووچەخۆران، واتە ئەو مووچەخۆرانەن کە دەوام دەکەن و لە کارکردن بەردەوامن، بڕی شایستەی مانگانەشیان 662 ملیار و 63 ملیۆن دینارە.

هەرچی مووچەخۆرانی دەرەوەی میلاکە ژمارەیان 525 هەزار و 458 کەسە و 44.14٪ی مووچەخۆران دەگرێتەوە، کە خانەنشینان و تۆڕی کۆمەڵایەتی و شەهیدان و ئەنفالکراوان دەگرێتەوە، کۆی گشتی مووچەی مانگانەشیان 283 ملیار و 724 ملیۆن دینارە.

نزیکەی نیوەی مووچەخۆران لە پارێزگای هەولێرن

داتاکانی وەزارەتی دارایی دەریدەخەن، نزیکەی نیوەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەونە سنووری پارێزگای هەولێر.

وەزارەتی دارایی هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە بۆ بوونى سێ سەرۆکایەتییەکەی (پەرلەمان، هەرێم و حکومەت) ئەنجوومەنى دادوەرى، ئەنجوومەنى ئاسایش، لەگەڵ دیوانى وەزارەتەکان و دەستەکان لە شاری هەولێر.

ژمارەی میلاک بەپێی پارێزگاکان:

هەولێر

  • 585,364 کەس (49%)
  • شایستەی مانگانە: 489,120,000,000 دینار

ژمارەی مووچەخۆرانی پارێزگای هەولێر و شایستە داراییەکەیان

سلێمانی

  • 436,740 کەس (37%)
  • شایستەی مانگانە: 341,931,000,000 دینار

ژمارەی مووچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی و شایستە داراییەکەیان

دهۆک

  • 140,206 کەس (12%):
  • شایستەی مانگانە: 95,586,000,000 دینار

ژمارەی مووچەخۆرانی پارێزگای دهۆک و شایستە داراییەکەیان

هەڵەبجە

  • 15,334 کەس (1%)
  • شایستەی مانگانە: 6,908,000,000 دینار

ژمارەی مووچەخۆرانی پارێزگای هەڵەبجە و شایستە داراییەکەیان

ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان (1%):

  • 12,747 کەس
  • شایستەی مانگانە: 12,272,000,000 دینار

ژمارەی مووچەخۆران بەپێی پارێزگاکان

ژمارەی مووچەخۆران و میلاکی پارێزگای هەولێر

-فەرمانبەری هەمیشەیی: 152,612 کەس

-شایستەی مانگانە: 148,494,000,000 دینار

پێشمەرگە: 109,587 کەس

-شایستەی مانگانە: 86,404,000,000 دینار

خانەنشینی پێشمەرگە: 89,975 کەس

-شایستەی مانگانە: 58,774,000,000 دینار

خانەنشینی شارستانی: 82,523 کەس

-شایستەی مانگانە: 56,951,000,000

هێزەکانی ناوخۆ: 57,163 کەس

-شایستەی مانگانە: 69,588,000,000 دینار

شەهیدان و ئەنفالکراوان: 28,626 کەس

-شایستەی مانگانە: 13,483,000,000 دینار

هێزەکانی ئاسایش: 27,287 کەس

-شایستەی مانگانە: 46,262,000,000 دینار

تۆڕی کۆمەڵایەتی: 26,367 کەس

-شایستەی مانگانە: 3,837,000,000 دینار

-فەرمانبەرانی گرێبەست: 11,224 کەس

-شایستەی مانگانە: 5,327,000,000 دینار

ژمارەی مووچەخۆران و میلاکی پارێزگای سلێمانی

-فەرمانبەری هەمیشەیی: 151,554 کەس

-شایستەی مانگانە: 147,788,900,000 دینار

-خانەنشینی شارستانی: 76,366 کەس

-شایستەی مانگانە: 47,331,000,000 دینار

-خانەنشینی پێشمەرگە: 49,040 کەس

-شایستەی مانگانە: 37,283,000,000 دینار

-پێشمەرگە: 42,595 کەس

-شایستەی مانگانە: 36,607,000,000 دینار

-شەهیدان و ئەنفالکراوان: 42,029 کەس

-شایستەی مانگانە: 17,113,000,000 دینار

-تۆڕی کۆمەڵایەتی: 26,907 کەس

-شایستەی مانگانە: 3,884,000,000 دینار

-هێزەکانی ناوخۆ: 22,465 کەس

-شایستەی مانگانە: 26,714,000,000 دینار

-هێزەکانی ئاسایش: 15,609 کەس

-شایستەی مانگانە: 20,801,000,000 دینار

-فەرمانبەری گرێبەست: 10,175 کەس

-شایستەی مانگانە: 4,410,000,000 دینار

ژمارەی مووچەخۆران و میلاکی پارێزگای دهۆک

-فەرمانبەری هەمیشەیی: 70,893 کەس

-شایستەی مانگانە: 65,377,000,000 دینار

-خانەنشینی شارستانی: 32,801 کەس

-شایستەی مانگانە: 18,075,000,000 دینار

-تۆڕی کۆمەڵایەتی: 15,406 کەس

-شایستەی مانگانە: 2,257,000,000 دینار

-شەهیدان و ئەنفالکراوان: 12,569 کەس

-شایستەی مانگانە: 6,170,000,000 دینار

-فەرمانبەری گرێبەست: 8,537 کەس

-شایستەی مانگانە: 3,707,000,000 دینار

بەگوێرەی روونکردنەوەی وەزارەتی دارایی، خانەنشینی پێشمەرگە و بەشێک لە هێزەکانی ناوخۆ، ئاسایش و پێشمەرگەی دهۆک سەر بە میلاکی پارێزگای هەولێرن.

ژمارەی مووچەخۆران و میلاکی پارێزگای هەڵەبجە

-خانەنشینی شارستانی: 9,647 کەس

-شایستەی مانگانە: 4,415,000,000 دینار

-فەرمانبەری هەمیشەیی: 3,100 کەس

-شایستەی مانگانە: 2,040,000,000 دینار

-تۆڕی کۆمەڵایەتی: 2,265 کەس

-شایستەی مانگانە: 314,000,000 دینار

-فەرمانبەری گرێبەست: 322 کەس

-شایستەی مانگانە: 139,000,000 دینار

هێزەکانی ناوخۆ، ئاسایش، پێشمەرگە، خانەنشینی پێشمەرگە و شەهیدان و ئەنفالکراوان سەر بە میلاکی پارێزگای سلێمانین.

وەزارەتی پەروەردە زۆرترین فەرمانبەری هەیە

بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لەسەر ئاستی وەزارەت، فەرمانگە و دەستە و سەرۆکایەتییەکان زۆرترین میلاک و فەرمانبەری هەیە، کە 143,545 فەرمانبەرە، کەمترینیشی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە 161 فەرمانبەریان هەیە.

ژمارەی فەرمانبەران و بڕی مووچەکانیان لە ساڵی 2025دا:

-خانەنشینی مەدەنی: 201,337 کەس

-شایستەی مانگانە: 126,771 ملیار دینار

-وەزارەتی پەروەردە: 143,545 کەس

-شایستەی مانگانە: 123,086 ملیار دینار

-خانەنشینی پێشمەرگە: 139,015 کەس

-شایستەی مانگانە: 96,056 ملیار دینار

-وەزارەتی ناوخۆ: 62,892 کەس

-شایستەی مانگانە: 76,016 ملیار دینار

-هێزی زێرەڤانی: 57,186 کەس

-شایستەی مانگانە: 69,608 ملیار دینار

-وەزارەتی پێشمەرگە: 84,941 کەس

-شایستەی مانگانە: 69,513 ملیار دینار

-ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش: 42,896 کەس

-شایستەی مانگانە: 67,063 ملیار دینار

-یەکەی 70 + 80 : 67,365 کەس

-شایستەی مانگانە: 53,572 ملیار دینار

-وەزارەتی تەندروستی: 46,935 کەس

-شایستەی مانگانە: 48,502 ملیار دینار

-وەزارەتی خوێندنی باڵا: 30,815 کەس

-شایستەی مانگانە: 39,517 ملیار دینار

-کەس و کاری شەهیدان: 81,060 کەس

-شایستەی مانگانە: 35,824 ملیار دینار

بەرگری و فریاکەوتن / سلێمانی: 22,470 کەس

-شایستەی مانگانە: 26,719 ملیار دینار

وەزارەتی شارەوانی: 35,147 کەس

-شایستەی مانگانە: 19,659 ملیار دینار

وەزارەتی کارەبا: 13,905 کەس

-شایستەی مانگانە: 12,315 ملیار دینار

وەزارەتی دارایی و ئابووری: 16,673 کەس

-شایستەی مانگانە: 10,415 ملیار دینار

خاوەن پێداویستی تایبەت: 70,945 کەس

-شایستەی مانگانە: 10,292 ملیار دینار

ب/ پۆلیسی دام و دەزگا نەوتییەکان: 7,877 کەس

-شایستەی مانگانە: 9,334 ملیار دینار

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: 4,238 کەس

-شایستەی مانگانە: 3,274 ملیار دینار

وەزارەتی کشتوکاڵ: 8,936 کەس

-شایستەی مانگانە: 7,145 ملیار دینار

سەرۆکایەتی پەرلەمان: 795 کەس

-شایستەی مانگانە: 1,829 ملیار دینار

وەزارەتی ئەوقاف: 11,417 کەس

-شایستەی مانگانە: 6,374 ملیار دینار

سەرۆکایەتی هەرێم: 1,078 کەس

-شایستەی مانگانە: 1,815 ملیار دینار

-وەزارەتی داد: 4,559 کەس

-شایستەی مانگانە: 4,755 ملیار دینار

-ئەنجوومەنی وەزیران: 1,524 کەس

شایستەی مانگانە: 1,745 ملیار دینار

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: 5,850 کەس

-شایستەی مانگانە: 4,043 ملیار دینار

بازرگانی و پیشەسازی: 2,917 کەس

-شایستەی مانگانە: 1,734 ملیار دینار

وەزارەتی رۆشنبیری: 6,507 کەس

-شایستەی مانگانە: 3,736 ملیار دینار

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: 1,589 کەس

-شایستەی مانگانە: 1,555 ملیار دینار

ئەنجوومەنی دادوەری: 2,485 کەس

-شایستەی مانگانە: 3,711 ملیار دینار

زیندانە سیاسییەکان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی: 2,164 کەس

-شایستەی مانگانە: 943 ملیۆن دینار

ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن: 5,119 کەس

-شایستەی مانگانە: 3,688 ملیار دینار

-دەزگای مین: 967 کەس

-شایستەی مانگانە: 927 ملیۆن دینار

وەزارەتی شەهیدان: 1,270 کەس

-شایستەی مانگانە: 748 ملیۆن دینار

دیوانی چاودێری دارایی: 360 کەس

-شایستەی مانگانە: 734 ملیۆن دینار

وەزارەتی پلاندانان: 1,156 کەس

-شایستەی مانگانە: 707 ملیۆن دینار

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: 569 کەس

  • شایستەی مانگانە: 657 ملیۆن دینار

دەستەی وەبەرهێنان: 775 کەس

  • شایستەی مانگانە: 515 ملیۆن دینار
  • دەستەی دەسپاکی: 256 کەس

-شایستەی مانگانە: 353 ملیۆن دینار

دەستەی ژینگە: 411 کەس

-شایستەی مانگانە: 244 ملیۆن دینار

مافی مرۆڤ: 284 کەس

-شایستەی مانگانە: 208 ملیۆن دینار

ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم: 161 کەس

-شایستەی مانگانە: 114 ملیۆن دینار

وەزارەتی دارایی دەڵێت، بڕی راستەقینەی پارەی مووچە (صافي مبلغ الراتب) مانگانە جیاوازە لەگەڵ بڕی پارەی شایستەی مووچە (الراتب المستحق)، لەبەر ئەوەی مانگانە گۆڕانکاری لە کۆی پارەی لیستی مووچە هەیە، بەهۆی رێژەی لێبڕینەکانی خانەنشینی، باج، مۆڵەت و بارودۆخی رۆژانەی ئەرکی فەرمانبەر.

فەرمانبەرانی گرێبەست و مامۆستایانی وانەبێژ

بەپێی داتاکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ژمارەی فەرمانبەری گرێبەست و مامۆستایانی وانەبێژ کە مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ، پەڕەپێدان و بوودجەی ئاسایییە ژمارەیان: 86,791 کەس و بڕی پارەی مانگانەیان دەگاتە 42 ملیار 623 ملیۆن دینار. پێکدێن لە

وانەبێژانی وەزارەتی پەروەردە لەسەر داهاتی ناوخۆ: 37,933 کەس

  • کرێی مانگانە: 18,577,850,000 دینار

وانەبێژانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەر داهاتی ناوخۆ: 3,449 کەس

-کرێی مانگانە: 1,939,750,000 دینار

فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ: 36,790 کەس

-شایستەی مانگانە: 18,202,132,000 دینار

فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر بودجەی ئاسایی: 5,167 کەس

-شایستەی مانگانە: 2,494,998,000 دینار

فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر داهاتی فەرمانگەکان: 1,026 کەس

-شایستەی مانگانە: 454,025,000 دینار

فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر پێشینەی مانگانە: 1,201 کەس

  • شایستەی مانگانە: 438,246,000 دینار

فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر داهاتی بەرهەمهێنان: 750 کەس

-شایستەی مانگانە: 336,420,000 دینار

فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر کرێی رۆژانە: 466 کەس

-شایستەی مانگانە: 178,564,000 دینار

فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر هاندان: 9 کەس

-شایستەی مانگانە: 1,935,000 دینار

کۆی فەرمانبەرانی گرێبەست و وانەبێژان: 86,791 کەس

  • شایستەی مانگانە: 42,623,920,000 دینار
Back to top button