عەلی زەیدی لە ئەمریکاوە چاوی بڕیوەتە گازە سروشتییەکەی سلێمانی

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان، داوایەکی لێکردن کە هاوکێشەی وزە لە عێراقدا دەگۆڕێت.

لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لەکۆمپانیا ئەمریکییەکان کرد، لە عێراق وەبەرهێنان لە گازی سروشتیدا بکەن و دواتریش عێراق گازەکەیان لێ دەکڕێتەوە، زەیدی دەیەوێت بەو هەنگاوە خۆی لە کڕینی گازی سروشتیی ئێران ڕزگار بکات، هەروەها وەبەرهێنان لە گازی نێوخۆیدا بکات، بۆئەوەی کێشەی کارەبا چارەسەر بکات.

بۆچی سلێمانی کلیلی خەونەکەی زەیدییە؟

ڕۆژی 16ی حوزەیرانی ئەمساڵ کاتێک بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق کۆبوەوە ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە پلانێکی ستراتیجی کێشەی وزە لە تەواوی عیراق چارەسەر بکات.

ئەو پەیامەی بافڵ تاڵەبانی نیشانی دەدات هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی وەبەرهێنانێکی گەورە لە کێڵگەکانی گازی سروشتیی هەرێمی کوردستان و بە دیاریکراویش سنوری پارێزگای سلێمانی دا بکرێت.

ئەو گازە سروشتییەی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە، گەورەترین پشکی هەیە لە کۆی گازی عێراق، لە سێ پارێزگای هەرێمدا نزیکەی دوو هێندەی کۆی ناوچەکانی دیکەی عێراق گازی سروشتیی هەیە.

هەرێمی کوردستان خاوەنی پێنج تریلیۆن و 700 ملیار مەتر سێجا گازی سروشتییە، ئەو قەبارەیە بگۆڕین بۆ پێ سێجا دەکاتە 2.1 تریلیۆن پێ سێجا، لەگەڵ ئەوەی هەرێمی کوردستان بە بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەکردنی چووەتە بازاڕی وزەی جیهانەوە، بەڵام ئەوەی بایەخێکی گەورەی بە پێگەی هەرێم لە بۆرسەی وزەی جیهاندا داوە، ئەو بڕە زۆرەی گازی سروشتییە کە لەژێر خاکەکەیدایە.

ﮐﯚی یەدەﮔﯽ ﮔﺎزی ﺳﺮوﺷﺘﯿﯽ ﺟﯿﻬﺎن ﺑەﻧﺰﯾﮑەﯾﯽ ﻫەزار و 416 ﺗﺮﯾﻠﯿﯚن پێ سێجایە، ﺗەﻧﻬﺎ رووﺳﯿﺎ، ئێران و ﻗەﺗەر ﻧﯿﻮەی ﯾەدەﮔﯽ ﮔﯚی زەوی پێکدەهێنن، هەرێمی ﮐﻮردﺳﺘﺎﻧﯿﺶ خاوەندارێتی 3٪ی ﯾەدەﮔﯽ ﮔﺎزی ﺟﯿﻬﺎن دەﮐﺎت. ﻟە هەرێمی ﮐﻮردﺳﺘﺎن 10 کێڵگەی بەرهەمهێنانی ﮔﺎزی ﺳﺮوﺷﺘﯽ ﻫەﯾە، ﮐە ﺟﮕە ﻟە داﺑﯿﻨﮑﺮدﻧﯽ بەشێکی پێداویستی بەرهەمهێنانی وزەی ﮐﺎرەﺑﺎ و ﭘﯿﺪاوﯾﺴﺘﯽ ﻧﺎوﺧﯚﯾﯽ ﮔﺎز، ﻫﯿﭻ بڕێکی لێ ﻫەﻧﺎردە ناکرێتە دەرەوەی هەرێمی ﮐﻮردﺳﺘﺎن.

هەرێمی کوردستان ﺧﺎوەﻧﻰ ﻧﺰﯾﻜەى 5 ﺗﺮﯾﻠﯿﯚن و 67 ﻣﻠﯿﺎر ﻣەﺗﺮ سێجا ﮔﺎزى ﺳﺮوﺷﺘﯿﯿە و ﺋەم ﺳەرﭼﺎوەﯾەى وزە زۆر ﻟە ﻧەوت گرنگترە، ﻫەﻣﻮو ﺟﯿﻬﺎن ﺧﺎوەﻧﻰ ﻧﺰﯾﻜەى 187 ﺗﺮﻟﯿﯚن و 300 ﻣﯿﻠﯿﺎرد ﻣەﺗﺮ سێجا ﮔﺎزی ﺳﺮوﺷﺘﯿﯿە. ﻛﻮردﺳﺘﺎن ﺑەو ڕێژەیە دەچێتە ڕﯾﺰﺑەﻧﺪﯾﻰ ﻧﯚﯾەﻣﯿﻦ ﮔەورەﺗﺮﯾﻦ وڵاﺗﻰ ﺧﺎوەن ﯾەدەﻛﻰ ﮔﺎزى ﺳﺮوﺷﺘﻰ و ﻟەدواى ڤەنزوێلا، ﻛە ﺧﺎوەﻧﻰ ﻧﺰﯾﻜەى 5 ﺗﺮﻟﯿﯚن و 724 ﻣﻠﯿﺎر و 500 ﻣﻠﯿﯚن ﻣەﺗﺮ سێجا ﮔﺎزی ﺳﺮوﺷﺘﯿﯿە، دەکەوێتە پێش ﻧەﯾﺠﯿﺮﯾﺎ ﻛە ﺧﺎوەﻧﻰ ﻧﺰﯾﻜەى 5 ﺗﺮﻟﯿﯚن و 100 ﻣﻠﯿﺎر ﻣەﺗﺮ سێجا ﮔﺎزى ﺳﺮوﺷﺘﯿﯿە. ﺑەڵام ﻟەﺑەر ﺋەوەی هەرێمی ﮐﻮردﺳﺘﺎن ﺧﺎوەﻧﯽ دەوڵەﺗﯽ ﺳەرﺑەﺧﯚ ﻧﯿﯿە، ﻟەرﯾﺰﺑەﻧﺪﯾﯿەﮐﺎﻧﺪا ﺑﻮوﻧﯽ ﻧﯿە، ﺳەرﭼﺎوە نێو دەوڵەﺗﯿەﮐﺎن ﺋﺎﻣﺎژە ﺑەوە دەﮐەن هەرێمی ﮐﻮردﺳﺘﺎن ﺑەو ﯾەدەﮐە گازەی ﻫەﯾەﺗﯽ، پێش وڵاﺗﯽ ﻧەﯾﺠﯿﺮﯾﺎ دەکەوێت و رﯾﺰﺑەﻧﺪی ﻧﯚﯾەم وەر دەگرێت.

ﮐﯚرﻣﯚر ﮔەورەﺗﺮﯾﻦ ﻧﺎوەﻧﺪی بەرهەمهێنانی ﮔﺎز ﻟە عێراق

کێڵگەیﮔﺎزی ﮐﯚرﻣﯚر دەکەوێتە ﻧﺎﺣﯿەی ﻗﺎدر ﮐەرەم ﻟە قەزای ﭼەﻣﭽەﻣﺎڵی ﺳەرﺑە پارێزگای سلێمانی، ﮐﯚرﻣﯚر ﮔەورەﺗﺮﯾﻦ کێڵگەی بەرهەمهێنانی ﮔﺎزی ﺳﺮوﺷﺘﯿﯿە ﻟە هەرێمی ﮐﻮردﺳﺘﺎن و عێراق.

کێڵگەی ﮔﺎزی ﮐﯚرﻣﯚر ﻟە ساڵی 1928 دۆزراوەﺗەوە و ﺗﺎ ساڵی 2003 ﺑە “کێڵگەی ﺋەﻧﻔﺎل” ﻧﺎﺳﺮاﺑﻮو. ﻟە دوای ساڵی 2003ـەوە ﺋەم کێڵگەیە لەژێر دەﺳەڵاﺗﯽ ﺣﮑﻮوﻣەﺗﯽ هەرێمی ﮐﻮردﺳﺘﺎﻧﺪاﯾە. ڕووﺑەری کێڵگەکە ﺑە ﻧﺰﯾﮑەی 135 ﮐﯿﻠﯚﻣەﺗﺮ ﭼﻮارﮔﯚﺷە ﻣەزەﻧﺪە دەکرێت و ﯾەدەﮔﯽ ﻏﺎزی ﺳﺮوﺷﺘﯿﯿەﮐەی دەﮔﺎﺗە ﻧﺰﯾﮑەی 17 ﺗﺮﯾﻠﯿﯚن پێ سێجا.

کێڵگەی ﮐﯚرﻣﯚر ﮔﺮﻧﮕﺘﺮﯾﻦ ﻧﺎوەﻧﺪی بەرهەمهێنانی ﮔﺎزە ﻟە هەرێمی ﮐﻮردﺳﺘﺎن، ﺗﺎوەﮐﻮ ساڵی 2022 ﺑڕی ﯾەدەﮔﯽ ﮔﺎزی کێڵگەکە 8 ﺗﺮﯾﻠﯿﯚن و 200 ﻣﻠﯿﺎر پێ سێجا ﺑﻮوە، ﺗﻮاﻧﺎی بەرهەمهێنانی ﮔﺎزی ﺳﺮوﺷﺘﯿﯽ رۆژاﻧەی ﮐﯚرﻣﯚر 452 ﻣﻠﯿﯚن پێ سێجا ﺑﻮوە، بەرهەمهێنانی رۆژاﻧەی ﮔﺎزی ﻗﻮرس 22 ﻫەزار ﺑەرﻣﯿﻞ ﺑﻮوە و ﮔﺎزی ﺷﻠﯿﺶ ﻫەزار و 50 ﺗﯚن.

Back to top button