کاتێک ئەمریکا بە هەلیکۆپتەری جەنگیی خەنجەری لە ڕاپەڕینی باشووری کوردستان دا

کاتێک پێشمەرگە هێرشیکردە سەر کەرکووک، لەو باوەڕەدا نەبوون هێزە عێراقییەکان بتوانن فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر لە دژی ئەوان بەکار بهێنن، بەڵام 10 بۆ 12 فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەری هێرشبەر بەشدارییان کرد لە بۆردومانکردنی پێگەکانی هێزی پێشمەرگە.

لە 3/3/1991 دانوستانی ئاگربەست لە سەفوان لەسەر سنووری عێراق و کوەیت بەڕێوەچوو لە نێوان وەفدێکی عێراقی بە سەرۆکایەتی وەزیری بەرگری ئەو کاتە جەنەراڵ هاشم سوڵتان و وەفدێکی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ژەنەڕاڵی ئەمریکی نۆرمان شوارزکۆف، کە ڕێگەیان بە ڕژێمی سەدام حوسێن دا هەلیکۆپتەری شەڕکەر بەکار بهێنێت بە بیانووی ئەوەی کە پێویستیان بە تاکە ئامراز بۆ گواستنەوەی بەرپرسان لە نێوان بەغدا و پارێزگاکانی عێراقدا هەیە، بەهۆی وێرانبوونی ڕێگاوبان و پردەکان.

بڕیارەکەی فەرماندەی ئەمەریکی دەرئەنجامی کارەساتباری بۆ ڕاپەڕینەکانی باشووری عێراق و کوردستان هەبوو، چونکە هێزە عێراقییەکان ئەم هەلیکۆپتەرانەیان لە هێرشە پێچەوانەکانیاندا بەکارهێنا و ڕۆڵی یەکلاکەرەوەیان هەبوو، لە بۆردومانکردن و بەدواداچوون و سەرکوتکردنی ڕاپەڕینەکان لە کوردستان و باشووری عێراق.

بارودۆخی پەسەندکردنی بەکارهێنانی کۆپتەرە هێرشبەرەکان جێگەی سەرنجە، بەگوێرەی کۆنووسی کۆبوونەوەکە کە لەلایەن لایەنی ئەمریکی تۆمار کراوە و لەو کاتەدا لە میدیای ئەمریکیدا بڵاوکراوەتەوە، وا دەردەکەوێت دوای کۆتاییهاتنی دانوستانەکان، لەو ماوەیەدا شاندی عێراقی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر بڕیاری ئەمریکا بۆ قەدەغەکردنی بەکارهێنانی هێلیکۆپتەری شەڕ لە ئاسمانی عێراقدا، ئەوە سوڵتان هاشم بوو بوو کە داوای مۆڵەتی لە شوارزکۆف کرد بۆ بەکارهێنانی هێلیکۆپتەر بۆ گواستنەوەی بەرپرسان بەهۆی لەناوبردنی ڕێگاوبان و پردەکان لە کاتی جەنگدا.

شوارزکۆف لە وەڵامدا وتی عێراقییەکان مافی خۆیانە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بەکاربهێنن و دواتر ڕوویان لەو کەسە ئەمریکیە کرد، کە کۆنووسی کۆبوونەوەکانی تۆمار دەکرد و ڕێنمایی کرد کە تۆمارەکە بکاتەوە و ئەوەی تازە بە شاندی عێراقی گوتبووی زیاد بکات. سوڵتان بە سەرسوڕمانەوە داوای لە شوارزکۆف کرد پشتڕاستی بکاتەوە: ئایا ئەمە بەو مانایە بوو کە عێراقییەکان دەتوانن لە ڕاستیدا هەلیکۆپتەری هێرشبەر بەکاربهێنن؟ شوارزکۆف ڕەزامەندی خۆی دووپاتکردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ئەم کۆپتەرانە کۆدی ڕەنگی پرتەقاڵی بەکاربهێنن لەکاتی فڕین بەسەر ئەو ناوچانەی کە هێزەکانی هاوپەیمانان تێیدا جێگیرکراون، ئەمەش وەک نیشانەیەک بۆ ئەوەی هیچ نیازێکی دوژمنکارانەیان نییە.

ChatGPT Image Feb 9, 2026, 09_29_17 PM copy
 

هێزە عێراقییەکان لە کۆتایی مانگی ئازاردا هێرشی پێچەوانەیان دژی ڕاپەڕینی کورد دەستپێکرد، دوای سەرکوتکردنی ڕاپەڕینی شیعەکان لە باشوور و ئەنجامدانی دڕندەیی بەرامبەر بەوانەی ڕاپەڕیبوون.

ئەم پرسە لەو کاتەدا لەلایەن توێژەرانی ئەمریکی و کەسایەتییە ئۆپۆزسیۆنە عێراقییەکانەوە گفتوگۆی لەسەر کرا، کە پرسیاریان کرد کە بۆچی شوارزکۆف بەو ئاسانییە مۆڵەتی بە دەسەڵاتدارانی عێراقی بەعس داوە کە ئەم هێزە ئاسمانییە بەکاربهێنن، بەبێ ئەوەی داوای لێبکرێت.

کەسایەتییە ئۆپۆزسیۆنەکانی عێراق پێیان وابوو هەندێک بازنەی ناو ئیدارەی ئەمریکا کە پەیوەندییان بە کاروباری عێراقەوە هەیە، قەناعەتیان هەبووە کە ڕێگەدان بە سوپای عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی دۆخی ناوخۆ، بە ناچاری دەبێتە هۆی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سەدام حوسێن.

 

Back to top button