بۆچی دەستپێکی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بوون؟

لە بەرەبەیانی 28 ی شوباتی 2026، زنجیرە تەقینەوەیەک ئێرانیان هەژاند، بە دیاریکراوی شارەکانی تەبرێز و کرماشان لە باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە، ئەمریکا و ئیسرائیل بڕیاری جەنگیان لە دژی ئێران دا و ئەوەی بۆ تارانیش مایەوە، تەنیا دەنگی تەقینەوە و زیانەکان بوون.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی یەکەم وێنەی ستوونیی دووکەڵ لە بنکە ئاسمانییەکانی باکوری ڕۆژئاوای ئێران، چاودێران دەستیان کرد بە پرسیار: بۆچی هێرشی سەرەتایی لەو شارانە بوو کە تا ڕادەیەک دوورن لە تارانی پایتەختی ئێرانەوە؟ ئەوە چ پەیوەندییەکی بە جوگرافیا و بوونی سیستەمی رادار، بەرگری ئاسمانی و بنکەی ئاسمانی لەو ناوچانەدا هەیە؟

گرنگی جوگرافیای باکووری ڕۆژئاوا چییە؟

باکووری ڕۆژئاوای ئێران (ڕۆژهەڵاتی کوردستان) گرنگترین جوگرافیای ستراتیژی ئەو وڵاتە پێکدەهێنێت، چونکە ئەم ناوچە ستراتیژییە هاوسنوورە لەگەڵ تورکیا، عێراق، ئەرمینیا و ئازەربایجان. شاری پیشەسازی تەبرێز تەنها 600 کیلۆمەتر لە ئیسرائیلەوە، دوورە ئەگەر ڕێڕەوی فڕینەکە لە ئاسمانی تورکیا یان ئەرمینیا هەژمار بکرێت.

کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەوێتە نزیک سنووری عێراق و ڕێگای نێودەوڵەتی بەغدا و تارانە. دۆڵە قووڵەکان و ڕێڕەوەکانی چیای زاگرۆس ڕێگە دەدەن سەکۆی مووشەک و رادارەکان لە ژێر زەوی یان لەناو ئەشکەوتەکاندا بشاردرێنەوە.

لە نزیک تەبرێز و بەرزایی ئازەربایجان بەسەر دەشتەکانی ئاناتۆلیا و قەوقاز بەرز دەبێتەوە، دامەزراندنی رادار و سیستەمی چاودێری لەوێ بووەتە خاڵێکی یەکلاکەرەوە. ئەم تایبەتمەندیانە پێگەی بەرگری ئاسمانیی گەورە لە باکووری ڕۆژئاوا ڕوون دەکاتەوە و بۆچی ئەو ناوچەیە قوڵایی بەرگری بۆ ئێران پێکدەهێنێت، چونکە بەرەی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بۆ هەر هەڕەشەیەک کە لە ڕۆژئاوا یان باکوورەوە بێت. بەڵام لە هەمان کاتدا لاوازی دەردەبڕن چونکە ڕادارەکانی سەر لووتکەی چیاکان یەکەم خاڵی ئاگادارکردنەوەن بۆ هەر هێرشێک چونکە ئەم جوگرافیایە ئاڵۆزە دەروازەیەکی سروشتی و کورتترین رێگای فڕینە بۆ هەر شەپۆلێکی هێرش کە لە دەریای ناوەڕاستەوە دێت، یان لە ئاسمانی عێراق و تورکیاوە دێت و تەبریز و کرماشان دەکاتە خاڵی پەیوەندی یەکەم.

بەرپرسان و میدیاکانی ئێران ئەوەیان پشتڕاستکردەوە کە لە 28 ی شوباتدا تەقینەوەکان لە تەبرێز و کرماشان، هاوکات لەگەڵ هێرشی مووشەکی و ئاسمانی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە ڕوویانداوە.

ئەمە یەکەم جار نییە ئەو شوێنانە دەکرێنە ئامانج، چونکە ڕاپۆرتێکی پەیمانگای شاهانەی بەریتانیا ئاماژە بەوە دەکات کە یەکەم هێرشی ئیسرائیل لە ماوەی شەڕی 12 رۆژی مانگی حوزەیرانی 2025 بنکەی مووشەک و فڕۆکەخانەکانی نزیک کرماشان و تەبرێزیان کردە ئامانج و ئەوەش دووپاتی دەکاتەوە کە ئەو شوێنانە ناوچەیەکی گرنگن بۆ بەربەستی ئێران بەرامبەر هەر هێرشێکی دەرەکی.

چ ڕادارێک لە ناوچەکە جێگیر کراوە؟

1 – راداری غەدر: تاران پشت بەو ناوچەیە دەبەستێت وەک قەڵغانێکی ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت بۆ چاودێریکردنی ئاسمانی دەرەوە و لەوێ راداری زۆر گرنگی لە جۆری غەدیر لە دەوروبەری تەبرێز جێگیر کردووە. ئەم ڕادارە سێ ڕەهەندییە مەودای دۆزینەوەی 1100 کیلۆمەتری هەیە و بە بڕبڕەی پشتی تۆڕی بەرگری ئاسمانی دادەنرێت لە دۆزینەوەی فڕۆکەی نهێنی و مووشەکی بالستیکی، کە لەناوبردنی ئەو رادارە وادەکات سەرلێشێوانی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی ئێران و بێبەشکردنی لە هەڵسەنگاندنی قەبارەی هێرشەکە لێ بکەوێتەوە.

2 – ڕاداری نەزیر: ئێران لەم دواییانەدا توانای سیخوڕی خۆی بەهێز کردووە بە دامەزراندنی ئەم ڕادارە لە بەرزاییە شاخاوییەکانی نزیک گیلان، کە مەوداکەی دەگاتە 800 کیلۆمەتر و بەرزییەکەی 30 کیلۆمەتر دەگرێتەوە.

ئەم سیستەمە بە تایبەتی بۆ دۆزینەوەی ئامانجە نزمەکانی رادار وەک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان داڕێژراوە و ئاسمانی ئازەربایجان، ئەرمینیا و ڕۆژهەڵاتی تورکیا دەخاتە ژێر چاودێری بەردەوامەوە.

3- ڕادارەکانی وەک “فەتح-14” (مەودای 600 کیلۆمەتر) و “میراج-4” چەند شەپۆلێک بەکاردەهێنن بۆ دۆزینەوەی ئامانجە نهێنیەکان.

لە هێرشەکەی ئەم دواییانەدا، ئامانج تەنها ڕادارەکانی دۆزینەوە نەبوو، بەڵکو پاتری مووشەکی پێشکەوتوویشی گرتبوو کە ئەم سیستمە هەستیارانە دەپارێزێت. سوپای ئیسرائیل لەناوبردنی سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتووی جۆری SA-65 ی ئێرانی ڕاگەیاند کە لە ناوچەی کرماشان جێگیر بوو، لەگەڵ بەئاماجگرتنی سیستەمە خۆماڵییەکانی وەک “Bavar-373.

بە پشتبەستن بە وێنەی مانگە دەستکردەکان، ئەم نەخشەیەی خوارەوە شوێنی رادارەکانی غەدیر نیشان دەدات کە لە شەڕی حوزەیرانی 2025 لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون یان زیانیان پێگەیشتووە.

چەندین ڕاپۆرت باکووری رۆژئاوایان بە سیستەمی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانەوە بەستووەتەوە و پەیمانگای توێژینەوەی ئالمای ئیسرائیل دەڵێت: بنکەکانی مووشەکی مامناوەند لە تەبرێز و کرماشان لە ساڵی 2025 زیانێکی بەرچاویان بەرکەوتووە و پێش ساڵی 2026 نۆژەنکراونەتەوە.

ئاماژەی بە هەبوونی کۆگاکان و تونێلەکانی ژێر زەوی کردووە، کە بڕوای وایە مووشەکی بالستیک و تاکتیکی تێدابێت. لەبەر ئەوە، چڕی شوێنە مووشەکییەکان ناوچەکە دەکاتە ئامانجێکی سەرەکی بۆ ئیفلیجکردنی توانای تۆڵەسەندنەوە، بەتایبەتی کە ئێران پشت بە مووشەکی قیام و زولفقار دەبەستێت کە لە ڕۆژئاوا جێگیر کراون بۆ لێدانی ئامانجەکان لە ئیسرائیل و عێراق.

کرماشان: مۆڵگەیەکی گرنگی سەربازیی، چی تێدایە؟

کرماشان وەک قەڵایەکی گرنگ دەردەکەوێت کە یەکەم بنکەی جەنگیی و فڕۆکەوانی سوپای ئێرانە، لە فڕۆکەخانەی ئەشرەفی ئەسفەهان زۆر هێزی گەورە ئامادەکراوە. ئەم بنکەیە پۆلی هەلیکۆپتەری هێرشبەری کۆبرا و گواستنەوەی سەربازی دەپارێزێت و ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە پاڵپشتی ئاسمانی خێرا و ئۆپەراسیۆنی دژە زرێپۆش و پاراستنی سنووری ڕۆژئاوای نزیک عێراق.

ئێران ناوچەکەی بەلاوە گرنگە چونکە لە بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێکی زەمینی یان چۆڵکردنی تاکتیکی خێرا بەکاریدەهێنێت. جگە لە فڕۆکەوانی تاکتیکی، ناوچە شاخاوییەکانی کرماشان میراتێکی مووشەکی ستراتیژی دەشارنەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جەنگی ئێران و عێراق، لەگەڵ وێنەی مانگە دەستکردەکان و شیکارییەکانی ڕۆژئاوا پشتڕاستکردنەوەی بوونی دامەزراوەی هاویشتنی بالستیک و تونێلی هەڵکۆڵراو لە قوڵایی دۆڵە قووڵەکانی پارێزگاکەدا. ئەم شوێنە پتەوکراوانە ڕاستەوخۆ کراونەتە ئامانج بۆ کەمکردنەوەی توانای هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران، بۆ ئەنجامدانی هێرشی تۆڵەسەندنەوەی گەورە لە دژی بنکەکانی ئەمریکا لە کەنداو یان ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین.

لە ماوەی هێرشەکانی ئەم دواییانەدا، تەقینەوەکانی کرماشان بەهۆی ئامانجگرتنی دامەزراوە سەربازییەکان و عەمبارەکانی مووشەک بووە. ئەم زانیارییانە ئاماژە بەوە دەکەن کە کرماشان تەنها بنکەی هەلیکۆپتەر نییە، بەڵکو ناوەندێکی مووشەک هەڵدان و عەمبارکردنی تەقەمەنییە و دەروازەی هێڵەکانی دابینکردن. شارەکە دەکەوێتە سەر ڕێگای خانەقین – کرماشان – هەمەدان کە بۆ گواستنەوەی کەلوپەل بۆ سوپای پاسداران لە سوریا (لە سەردەمی ڕژێمی بەشار ئەسەد) و عێراق بەکار دەهێنرێت.

لە مانگی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بنکەی کرماشان و پێنج هەلیکۆپتەری هێرشبەری AH-1 ی تێکشکاند کە لەوێ جێگیر بوون .

 

Back to top button